ئیسپانیاگرنگترین

دوای ئازادبوونی ئەمجارەیان ئالڤێس بە ‘دزیکردن’ تۆمەتبار کراوە

یاریگا –

تەنیا چەند رۆژێک دوای ئازادبوونی ئەمجارەیان  ئالڤێس بە ‘دزیکردن’ تۆمەتبار کراوە و لە بەڕازیل سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، دوای ئەوەی دانی ئالڤێس بۆ ماوەی 19 مانگ بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر خانمێکی ئیسپانی زیندانی کرابوو، دادگا بڕیاری دابوو بۆ ماوەی چوار ساڵ و نیو زیندانی بکرێت و بە کەفالەتی ملیۆنێک یۆرۆ ئازادکرا، ئەمجارەیان ئەو بەرگریکارە بەڕازیلییە بە دزیکردن تۆمەتبارە.

رۆژنامە ئیسپانییەکە ئاشکرایکردووە، لە بەڕازیل هەریەکە لە جولیانۆ ماتیۆس و تیاگۆ ماتیۆس کە دوو ئاوازدانەری بەڕازیلین، ئالڤێسیان بە دزینی میوزیکێکیان تۆمەتبار کردووە و سکاڵایان لەسەر تۆمار کردووە.

ئەو ئاوازدانەرانە ئالڤێس بەوە تۆمەتبار دەکەن میوزیکی گۆرانی Avião هی ئەوانە و ئالڤێس فێڵی لێکردوون و لەوانی وەرگرتووە و دواتر ناوی ئەوانی لەسەر گۆرانییەکە لابردووە و لە سەردەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پڕۆژەیەکی هاوبەشی نەتەوە یەکگرتووەکان بەناوی خۆی بڵاوی کردووەتەوە.

بریکاری ئالڤێس لە دادگا سکاڵاکەی ئەو ئاوازدانەرانە رەتدەکاتەوە و بەوە تۆمەتباریان دەکات، دەیانەوێت لە رێگای ناوی ئالڤێس ناوبانگ پەیدا بکەن و پارەیان دەست بکەوێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button