ئه‌ڵمانیاگرنگترین

کیمیچ مەرجێکی هەیە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی

یاریگا –

جۆشوا کیمیچی بایەرن میونخ نایەوێت بڕیاری نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بدات تا لە دڵنیا نەبێتەوە لە ناوی راهێنەری داهاتوویان.

گرێبەستی ئەستێرە ئەڵمانییەکە لەگەڵ بایەرن لە هاوینی ٢٠٢٥ بەسەر دەچێت. خراپبوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تۆماس توخێلی راهێنەردا گەیشتە ئاستێک کە بەم دواییانە باس لە رۆیشتنی لە ئالیانز ئارێنا دەکرا بەو هۆیەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی سکای سپۆرتس، کیمیچ دەیەوێت پێشوەختە بزانێت راهێنەری دواتر کێیە ئینجا بڕیار لە بارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیەوە دەدات.

ئەنجامە نابەدڵەکانی یانە باڤارییەکە بە جۆرێک بووە تا ئێستا، کە هیچ دڵنیاییەکی نەهێشتووەتەوە بۆ هێشتنەوەی توخێل لە پۆستەکەیدا، هەر بۆیە دەکردنی زۆر چاوەڕوانکراوە.

ئەمڕۆ میدیاکان ناوی هەریەکە لە رۆبێرتۆ دی زێربی لە برایتن و جولیان ناگلیسمانی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیایان وەک نزکیترین بەربژێر باس لێوە کرد بۆ شوێنگرتنەوەی توخێل. ئەوە دوای ئەوەی کە چابی ئالۆنسۆ جەختی لە مانەوەی کردەوە لەگەڵ لیڤەرکوزن بۆ وەرزێکی تریش.

بابەتی زیاتر

Back to top button