ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

هەواڵێکی ناخۆش بۆ هاندەرانی ریال مەدرید لەبارەی یارییەکەی مانچێستەر سیتی

یاریگا –

گەرچی میلیتاو بە تەواوەتی لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە، بەڵام بۆ یاریی بەرامبەر مانچێستەر سیتی ئامادە نابێت.

ماڵپەڕی زە ئەتلەتیکی ئەمریکی رایگەیاندووە، ئیدێر میلیتاو بەرگریکاری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی گەرچی بە تەواوەتی لە پێکانە قورسەکەی چاکبووەتەوە و بەشداریی راهێنانە بەکۆمەڵەکانی یانەکەی دەکات، بەڵام بۆ یاریی بەرامبەر مانچێستەر سیتی بەردەست نابێت.

Image

ماریۆ کۆرتیگانا رۆژنامەنووسی ماڵپەڕی زە ئەتلەتیک ئاشکرایکردووە، میلیتاو بۆ یاریی یەکشەممە بەرامبەر ئاتلێتیک بلباو ناوی لە پێکهاتەی یارییەکە دەبێت، بەڵام بەشداریی یارییەکە ناکات و پێشبینی دەکرێت بۆ یاریی بەرامبەر مانچێستەر سیتیش بەردەست نەبێت.

میلیتاو (26 ساڵان) پێش دەستپێکی ئەم وەرزە لە ئەژنۆی تووشی پێکانێکی قورس بوو، لەوکاتەوە لە یاریگاکان دابڕاوە، دوای ئەوەی تیبۆ کۆرتوا گەڕایەوە راهێنانەکانی ریال مەدرید و لە ئەژنۆی پێکانە قورسەکەی نوێ بووەوە، ریال مەدرید نایەوێت میلیتاو هەمان چارەنووسی بەسەر بێت و نایەوێت پەلە لە گەڕانەوەی بەرگریکارە بەڕازیلییەکە بکات.

رۆژی 9ـی مانگی داهاتوو ریال مەدرید لە یاریی چوونی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی مانچێستەر سیتی دەکات، کە دوای راکێشرانی تیروپشکی چامپیۆنزلیگ، کارلۆ ئەنچیلۆتی رایگەیاند کۆرتوا و میلیتاو بۆ رووبەڕووبوونەوەی مان سیتی ئامادە دەبن.

بابەتی زیاتر

Back to top button