ئیسپانیا

تێرشتیگن لە راهێنانەکانی ئەمڕۆی بارسێلۆنا تووشی پێکان بوو

یاریگا –

تێرشتیگن لە راهێنانەکانی ئەمڕۆی بارسێلۆنا تووشی پێکان بوو، لەکاتێکدا دوو مانگە لە پێکانێکی درێژخایەن گەڕاوەتەوە.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، مارک ئاندرێ تێرشتیگن گۆڵپارێزی بارسێلۆنا لە مەشق و راهێنانەکانی ئەمڕۆی یانەی بارسێلۆنا دوای گەڕانەوەی لە یارییە نێودەوڵەتییەکانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا تووشی پێکان بوو، گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە مانگی نۆڤێمڤەری ساڵی رابردوو تووشی پێکانێکی قورس بوو، بۆ ماوەی چوار مانگ لە یاریکردن دوورکەوتبووەوە.

تێرشتیگن کە مانگی فێبرایەر گەڕایەوە یارییەکانی بارسێلۆنا، بەهۆی پێکانەکەی کاریگەری گەورەی لەسەر ئەنجامەکانی ئەم وەرزەی بارسێلۆنای دروستکردبوو، کە وابڕیارە سبەی بارسێلۆنا لە گەڕی سییەمی لالیگا رووبەڕووی لاس پالماس بێتەوە.

چاڤی هێرناندێز راهێنەری بارسێلۆنا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانییەکەیدا لەبارەی پێکانەکەی شتیگن دڵنیایی دایە هاندەرانی یانەکەی و گوتی :’شتیگن سەلامەتە، سەرجەم یاریزانەکان جگە لە کریستیێنسن بۆ یاریی سبەی ئامادەن’.

جگە لە شتیگن گومان دەکرا رۆناڵد ئاراوخۆ و ژول کۆندێش بەهۆی ئەو پێکانەی لەگەڵ هەڵبژاردەکانیان تووشی بوون، بۆ یاریی سبەی ئامادە نەبن، بەڵام چاڤی دووپاتیکردەوە ئاراوخۆ و کۆندێ بۆ یارییەکەی لاس پالماس بەردەست دەبن.

بابەتی زیاتر

Back to top button