ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

پێشنیاری ریال مەدرید بۆ گواستنەوەی لێنی یۆرۆ

یاریگا –

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەیەوێت لێنی یۆرۆی فەڕەنسی و یاریزانی یانەی لیلی هەمان وڵات بگوازێتەوە یانەكەی.

لە ماوەی رابردوودا سەرچاوە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانە فەڕەنسیەكە بۆ دەستبەرداربوون لە بەرگریكارەكەی داوای 60 ملیۆن یۆرۆ دەكات.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی سپۆرت، ریال مەدرید ئامادە نیە ئەو بڕە پارەیە بدات كە لیل داوای دەكات، بەدوای چارەسەرێكدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی یانە فەڕەنسیەكە رازی بكات.

رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، ریال مەدرید پێشنیاری ئەوە دەكات، گرێبەست لەگەڵ یاریزانەكە واژۆ بكات و وەرزی داهاتوو بە شێوەی خواستن بەرگریكارەكە لە یانەكەی بمێنێتەوە.

گرێبەستەكەی لێنی یۆرۆ لەگەڵ لیل لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.

لە درێژەی راپۆرتەكەشدا هاتووە، هەریەك لە یانەكانی ریال مەدرید، پاریس سانجێرمان، چێڵسی و بایرن میونشن ئارەزووی گواستنەوەی لێنی یۆرۆ دەكەن.

لێنی یۆرۆ بە درێسی یانەی لیلەوە

لەم وەرزەی لیگ وەندا یۆرۆ بەشداری لە 26 یاریدا كردووە و توانیویەتی دوو گۆڵ بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button