ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

وادەی گەڕانەوەی میلیتاو ئاشكرا كرا

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان وادەی گەڕانەوەی ئیدێر میلیتاوی بەڕازیلی و بەرگریكاری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیان ئاشكرا كرد.

لە سەرەتایی وەرز ئیدێر میلیتاو تووشی پچڕانی بەستەری ئەژنۆی بوو بەهۆیە ماوەی چەند مانگێكە لە یارییەكانی یانەكەی دابڕاوە.

رۆژنامەی ئاس، لە راپۆرتێكیدا وادەی گەڕانەوەی بەرگریكارەكەی ریال مەدریدی بۆ یاریگاكان ئاشكرا كرد.

رۆژنامەكە ئەوەی ئاشكرا كردووە، چاوەڕوان دەكرێت میلیتاو لە سێ یاری داهاتووی ریال مەدرید بەرامبەر ریال مایۆركا بگەڕێتەوە یاریگاكان.

لە راپۆرتەكەی رۆژنامە ئیسپانیەكەشدا هاتووە، كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانە شاهانەكە بۆ ئەوەی مەترسی لەسەر یاریزانەكە درووست نەكات، نایەوێت لە دوو یاری داهاتوو بەرامبەر ئاتلێتیك بلباو و مانچێستەر سیتی یاری بە بەرگریكارەكەی بكات.

ئیدێر میلیتاو لە راهێنانە بە كۆمەڵەكانی ریال مەدرید

چاوەڕوان دەكرێت رۆژی یەكشەممەی داهاتوو ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ئاتلێتیك بلباو بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button