ئیسپانیاگرنگترین

مه‌رجی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی گرێبه‌ستی یامال ده‌كرێته‌ یه‌ك ملیار یۆرۆ

یاریگا –

یانه‌ی بارسێلۆنا ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌ستێره‌ی لاوی یانه‌كه‌ی  لامین یامال.

گرێبەستەکەی یامال لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا هێشتا دوو وەرزی ماوە، چونکە گرێبەستكه‌ی لەگەڵ یانەكه‌ لە 30ی حوزەیرانی 2026 کۆتایی دێت.

لامین له‌ ماوه‌ی رابردوو لە دوای دەرکەوتنی لەگەڵ بارسێلۆنا و پێشكه‌شكردنی ئاستێکی به‌رز، وایکردووە ببێتە جێگه‌ی سەرنجی به‌شێكی زۆر له‌ یانه‌ گه‌وره‌كانی جیهان.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی رایگه‌یاندووه‌، یانەی بارسێلۆنا سەبارەت بە داهاتووی لامین یامال زۆر ئارامە، گفتوگۆكانی بۆ درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ده‌ستپێكردووه‌.

رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، رێککەوتنێک لەنێوان كارگێری بارسێلۆنا و خۆرخی مێندێز، بریکاری لامین، بۆ درێژكردنه‌وه‌ی گرێبەستی یاریزانەکە هەیە، بەڵام ده‌بێت چاوه‌رێ بكه‌ن تاكو تەمەنی دەگاتە 18 ساڵ.

بەپێی هه‌واڵی رۆژنامەکە، یانەی بارسێلۆنا گرێبەستی یاریزانه‌ لاوه‌كه‌ی تا ساڵی 2030 نوێدەکاتەوە، هەروەها بڕگەی سزای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی گرێبەسته‌كه‌، به‌رزده‌كرێته‌وه‌ بۆ یەک ملیار یۆرۆ

لامین یامال، تەمەن 16 ساڵ، لەماوەی ئەم وەرزەی لەگەڵ باسا 7 گۆڵی تۆمارکردووە و 6 ئه‌سیستیشی كردووه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button