ئه‌ڵمانیاگرنگترین

کلۆزە رەخنە لە یاریزانە مۆدێرنەکان دەگرێت

یاریگا –

ئەفسانەی ئەڵمانی، میرۆسلاڤ کلۆزە رەخنەی توند لە یاریزانە مۆدێرنەکان دەگرێت.

کلۆزەی ئەڵمانی لە دوایین چاوپێکەوتنی باسی جیاوازی نێوان یاریزانانی ئێستا و رابردوو دەکات، پێیوایە تۆپی پێ وەک جاران نەماوە و یاریزانانی ئێستا زۆر کەمتەرخەمن.

بڕیارمدا واز لە یاریکردن بهێنم چوونکە چیتر ئەم وەرزشەم نەدەناسییەوە، یاریزانانی ئەم سەردەمە بیرییان لای شتی دیکەیە، لە منداڵییەوە تەنیا بیرم لە راهێنان و بوون بە یاریزانێکی باش دەکردەوە و هەمیشە ئەم وەرزشەم خۆشدەویست.

دوای هەموو مەشقێک دەچوومە ناو بانیۆیەکی پڕ لە سەهۆڵەوە بۆ ئەوەی تووشی پێکان نەبم، بەڵام زۆربەی یاریزانەکانی ئێستا رەتیدەکەنەوە ئەو کارە بکەن.

کاتێک مەشقەکان تەواو دەبوون دەستمدەکرد بە کۆکردنەوەی تۆپەکان، یاریزانە لاوەکان بە گاڵتەجاڕییەوە دەیانگوت بۆ ئەو کارە دەکەیت؟ لە دڵی خۆمدا دەمگوت ئێوە تەمەنتان 20 ساڵە و ناتوانن هاوکاری کرێکارێکی 60 ساڵان بکەن؟

یاریزانانی ئێستا بیریان لای ئەوەیە ستایلی گۆرەوییەکەیان لەگەڵ لاپچینەکەیان بگونجێنن، بۆیە بەخۆم گوت بوەستە تەواو ئەمە ئەو وەرزشەی جاران نییە.

یاریزانە لاوەکانی ئەم سەردەمە هەموو سەرنجیان لەسەر ئۆتۆمبێلی گرانبەها و گرێبەستکردن لەگەڵ سپۆنسەرەکان و پێڵاوە نوێیەکانیان دەکەنەوە، تۆپی پێ دوایین شتە بیری لێدەکەنەوە، بۆ ئەوان مافی وێنە گرنگترین شتە، بەڵام ئەوەی بۆ من گرنگ بوو تۆپی پێ بوو لە پاکترین شێوەی خۆیدا.

کلۆزە بە 16 گۆڵ گۆڵکاری مێژوویی جامی جیهانییە، یاری بۆ یانەکانی بایرن میونشن، لازیۆ، برێمەن، کایزێرسڵاوتێرن و هۆمبورگ کردووە، لە 666 یاری 256 گۆڵی کردووە و 134 گۆڵی درووستکردووە.

بە درێسی هەڵبژاردەی ئەڵمانیاش بەشداری 137 یاری کردووە، 71 گۆڵی کردووە و 29 گۆڵی درووستکردووە، نازناوی جامی جیهانی 2024ـی لەگەڵ مانشافت بەدەستهێناوە.

لەگەڵ بایرن میونشن دوو نازناوی بۆندسلیگا، دوو نازناوی جامی ئەڵمانیا و دوو نازناوی جامی سوپەری ئەڵمانیای بەدەستهێناوە، لەگەڵ لازیۆش جارێک بووەتە پاڵەوانی جامی ئیتاڵیا

کلۆزە لەگەڵ لازیۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button