ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئاراوخۆ وه‌ڵامی ئۆفه‌ره‌كی بایرن میونشن ده‌داته‌وه‌

یاریگا –

رۆناڵد ئاراوخۆ، بەرگریکاری یانەی بارسێلۆنا وەڵامی ئەو ئۆفەرەی دایەوە کە بەم دواییە لە بایرن میونشن پێی گه‌یشتبوو.

بە مەبەستی بەهێزکردنی هێڵی بەرگری ئاراوخۆ له‌ هاوینی داهاتوو ئامانجی سەرەکی بایرنه‌، لەکاتێکدا بارسا پابەندە بە هێشتنەوەی، چونکە یەکێکە لە گرنگترین توخمەکانی پڕۆژەی تیپەکە.

رۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانی رایگه‌یاندووه‌، بایرن میونشن یانه‌ی بارسێلۆنای ئاگادارکردووەتەوە کە ئامادەیە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌ پێشكه‌شی یانه‌كه‌ بكات.

بەگوێرەی رۆژنامەكه‌، سه‌ره‌رای ئه‌و گرنگیه‌ زۆره‌ی بایرن به‌ ئاراخۆی ده‌دات، یاریزانه‌كه‌ تەنها بیر لە یەک بژاردە دەکاتەوە، ئەویش بەردەوامبوونە لەگەڵ بارسێلۆنا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تەواوی سەرنجەکانی ئاراوخۆ بۆ قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌ قۆناخه‌كانی داهاتوو هه‌روه‌ها له‌ خولی ئیسپانیاش پێگەی یانه‌كه‌ به‌هێزتر بكات.

جەختیشی لەوە كردۆته‌وه‌، ئاراوخۆ له‌ تیپه‌كه‌و له‌ كاتالۆنیاش هەست بە ئاسوودەیییەکی زۆر دەکات، نایه‌وێت ریزی یانه‌كه‌ جێبهێلێت به‌ تایبه‌ت ئێستا یه‌كێكه‌ له‌ سه‌ركرده‌كانی یانه‌كه‌.

پێشتر ئاراوخۆ بەڵێنی لە ماتیۆ ئەلێمانی بەڕێوەبەری پێشووی وەرزشی وەرگرتووە، کە یانەکە بە زووترین کات مووچەکەی زیاد بكات، بەڵام كارگێری یانەکە بەهۆی قەیرانی ئابوورییەوە سەرکەوتوو نەبووە لە جێبەجێکردنی.

باس لەوەش کراوه‌ دیکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی ئێستا و خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانه‌كه‌ ، ئێستا ئامادەن بەڵێنه‌كه‌ بۆ ئاراوخۆ جێبەجێ بكه‌ن، بەتایبەتی دوای ئەو ئۆفەرەی بایرن میونشن پێشكه‌شی كردووه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button