ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

شەش یانەی گەورە ئۆلمۆیان دەوێت

مەرجێک لە گرێبەستەکەی کارا دەبێت

یاریگا –

هەر یانەیەک بیەوێت دەتوانێت هاوینی داهاتوو گرێبەست لەگەڵ ئۆلمۆ واژۆ بکات.

رۆژنامەنووسی ئیتاڵی فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، هاوینی داهاتوو بڕگەیەک لە گرێبەستەکەی دانی ئۆلمۆی یاریزانی لایپزیگ کارا دەبێت، کە رێگە بە یاریزانەکە دەدات یانەکە جێبهێڵیت.

یاریزانە ئیسپانییەکە لە هاوینی رابردوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە تا هاوینی 2027 نوێکردەوە، بەپێی مەرجێکی گرێبەستەکە، هەر یانەیەک یاریزانەکەی بوێت لە هاوینی داهاتوو دەتوانێت بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ بیگوازێتەوە.

بەپێی دەنگۆکان هەریەکە لە یانەکانی مانچێستەر سیتی، مانچێستەر یونایتد، چێڵسی و ئارسیناڵ لە ئینگڵتەڕا و ریال مەدرید و بارسێلۆناش لە ئیسپانیا گرنگی بە یاریزانەکە دەدەن و ئارەزوو دەکەن گرێەستی لەگەڵدا واژۆ بکەن.

هێرشبەرە تەمەن 25 ساڵانییەکە لە هاوینی 2020 بە بڕی 29 ملیۆن یۆرۆ لە دینامۆ زەگرابەوە پەیوەندی بە لایپزیگ کرد، بە درێسی ئەو یانەیە 142 یاری کردووە، 28 گۆڵی کردووە و 33 گۆڵیشی درووستکردووە.

دوو نازناوی جامی ئەڵمانیا و نازناوێکی جامی سوپەری ئەڵمانیاشی لەگەڵ لایپزیگ بەدەستهێناوە.

ئۆلمۆ لەگەڵ لایپزیگ

بابەتی زیاتر

Back to top button