ئینگلتەراگرنگترین

نرخی کۆبی ماینۆ فڕیوە

یاریگا –

کۆبی ماینۆ، لاوی ئینگلیزی یانەی مانچێستەر یونایتد هەر زوو ئەستێرەی بەختی درەوشایەوە کاتێک توانی متمانەی راهێنەرانی هەڵبژاردە و یانەکەیشی بەدەست بهێنێت و لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا پشتی پێ ببەستن.

ناوەڕاستکارە بەهرەمەندەکەی مان یو لە کۆتا یاری دۆستانەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیشیدا بەرامبەر بەلجیکا خۆی سەلماندەوە لە بوونی چەندین یاریزانی بە ئەزموون لە نێو هەردوو تیمەکەدا توانی خەڵاتی باشترین یاریزانی یارییەکە بەدەست بهێنێت کاتێک ٢-٢ یەکسان بوون.

راپۆرتەکان لە ئینگلتەراوە بەرزبوونەوەی بەهای خەیاڵیی ماینۆ پیشان دەدەن چۆن لە ماوەی تەنها چوار مانگدا، بەڕێژەی لە سەدا ٤،٢٧٥ زیادی کردووە!

پێش ئەو یارییە دۆستانەی شەوی رابردووی هەڵبژاردەی سێ شێرەکە، تەنها چوار مانگ بەر لەوە بوو کۆبی یەکەم یاریی خۆی وەک سەرەکی لەگەڵ مانچێستەر ئەنجام دابوو.

بە گوێرەی زانیارییەکانی پێگەی بەناوبانگی Transfer Market، نرخی ئێستای ماینۆ خۆی دەدات لە ٣٠ ملیۆن پاوەند. لە کاتێکدا لە سەرەتای وەرز تەنها ٧٠٠ ملیۆن بوو. ئەوەش واتا بازدانی نرخەکەی بە بڕی ٢٩ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار پاوەند.

دوای یارییەکە گاریس ساوس گەیت سەرسامی خۆی بۆ لاوە لێهاتووەکە دەربڕی و وتی هەرگیز باوەڕ ناکەیت بەو ئاستەوە ئەوە تەمەنی بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button