ئه‌مریکاگرنگترین

مێسی باس لە وادەی وازههێنانی لە تۆپی پێ دەکات

یاریگا –

جارێکیتر لیۆنێل مێسی خرایە بەردەم پرسیاری وادەی وازهێنانی یەکجارەکی لە تۆپی پێ و، ئەویش لێزانانە وەڵامی دایەوە بەبێ ئەوەی ئاماژە بە کات بکات.

لە چاوپێکەوتنە نوێیەکەیدا لە پۆدکاستی Big Time کە زۆرێک لە میدیا و میدیاکارانیش بڵاویان کردووەتەوە، ئەفسانە ئەرجەنتینیەکەی پێشووی بارسێلۆنا و ئینتەر میامی باسی لە زۆر تەوەر کرد، لەوانەی بابەتە زۆر باوەکە؛ وازهێنانی یەکجارەکیی لە یاریکردن. لیۆ وتی

ئەو ساتەی پێ دەزانم کە چیتر ئامادەییم تێدا نەماوە ئاست پێشکەش بکەم، نەتوانم چیتر چێژ لە یاریەکە ببینم و هاوکاری هاوتیمیەکانم نەکەم، ئەوا واز دەهێنم.

پاڵەوانەکەی جامی جیهانی ٢٠٢٢ تەمەنی بە پێوەر نەزانی بۆ بڕیاری وازهێنان، بەڵکو دیسان بەستیەوە بەوەی هەستی چۆنە لە هەڵسەنگاندنی خۆی و وتی

بۆ وازهێنانم، مەرج  نییە لە چی تەمەنێک تەمەنێکدابم، هەر ئەوەندەی هەست بکەم باشم ئەوا بەردەوام دەبم.

مێسی ئێستا تەمەنی ٣٦ ساڵە و لە کاروانە دورودرێژ و پڕ دەسکەوتەکەیدا تەواوی نازناوەکانی بەدەست هێناوە لە سەر ئاستی یانە و هەڵبژاردە.

بابەتی زیاتر

Back to top button