ئه‌مریکائینگلتەرا

ریچالیسن: لە گوگڵ بەدوای خۆ کوشتن دەگەڕام

ریچارلیسۆن هێرشبەری هەڵبژاردەی بەڕازیل  و یانەی تۆتنهام باسی ئەوکاتە دەکات کە بیری لە خۆکوشتن کردووەتەوە.

ریچارلیسۆن ئاشکرایدەکات، دوای جامی جیهانی قەتەڕ تووشی خەمۆکییەکی قوڵ بووە و ئەوەی کە رزگاری کردووە پزیشکە دەروونییەکەی بووە.

ناوبراو لە لێدوانێکدا بۆ ئی ئێس پی ئێنی بەڕازیل وتی

 

تازە لە جامی جیهانی یاریم کردبوو، ئەوکاتە لە لوتکەدا بووم بەڵام بە قوڵی لە خەمۆکیدا بووم. وا دەردەکەوێت کە بەهێزم بەڵام دوای جامی جیهانی بەتەواوی رووخام. پێم وایە پزیشکە دەروونییەکەم ژیانی رزگارکردم، تەنانەت لە گوگڵ تەنهابەدوای شتی خراپدا دەگەڕام وەکو مردن. ئەمڕۆ دەتوانم پێتان بڵێم ئەگەر خەمۆکیتان هەیە بەدوای پزیشکی دەروونی بگەڕێن، ئەوە دەتوانێت رزگارتان بکات.

ریچارلیسۆن کێشەی دەروونی نەماوە بەڵام هێشتا کێشەی نێو یاریگای هەیە و ئاستی جێگیرنیە. لە میانەی پشووی یارییە نێودەوڵەتییەکاندا , لە هەردوو یارییە دۆستانەکانی بەرامبەر ئینگلتەرا و ئیسپانیا هیچ خولەکێک بەشداری پێنەکرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button