ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

نێیمار دەگەڕێتەوە بارسێلۆنا

یاریگا –

هیوای گەڕانەوەی نێیمار دا سیلڤای بەرازیلی بۆ بارسێلۆنا زیندوو دەبێتەوە.

ماڵپەڕی فووتبۆڵ ئیسپانیا بڵاویکردووەتەوە، نێیمار دا سیلڤا هیوای گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا لەدەستنەداوە و ئەگەری هەیە ئەستێرە بەڕازیلییەکە بگەڕێتەوە کاتالۆنییا.

گرێبەستەکەی نێیمار لە هاوینی 2025 لەگەڵ یانەی هیلالی سعودی بەسەردەچێت، ئەوکات یاریزانەکە دەتوانێت بە گرێبەستێکی ئازاد بگەڕێتەوە بارسێلۆنا.

هەر بەپێی زانیارییەکانی فووتبۆڵ ئیسپانیا، یاریزانەکە و خوان لاپۆرتای سەرۆکی بارسێلۆنا پەیوەندییەکی باشیان هەیە، بەردەوام بەیەکەوە قسە دەکەن.

نێی بە سەرۆکەکەی بارسای گوتووە کە گرفتی پارەی نییە، تەنیا دەیەوێت یاری بۆ یانەکە بکاتەوە، ئامادەیە بەشێوەیەکی بەرچاو مووچەکەی کەمبکرێتەوە.

ئەستێرەکەی سامبا دەیەوێت لە 2025 بگەڕێتەوە بارسێلۆنا و بە تەواوی خۆی بۆ مۆندیالی 2026 ئامادە بکات.

نێیمار دا سیلڤا لەگەڵ بارسێلۆنا

بابەتی زیاتر

Back to top button