ئیسپانیاگرنگترین

لیڤاندۆڤسکی پێکانی هەیە و زەحمەتە بۆ یاریی داهاتووی بارسێلۆنا بەردەست بێت

یاریگا –

لیڤاندۆڤسکی پێکانی هەیە و زەحمەتە بۆ یاریی داهاتووی بارسێلۆنا بەرامبەر لاس پالماس بەردەست بێت.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری بارسێلۆنا لە دوایین یاریی هەڵبژاردەی پۆڵەندا بەرامبەر وێلز لە قۆناخی پاشکۆی پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024 کە یارییەکە 120 خولەکی خایاند، هەستی بە ئازار دەکرد و چەند جارێک بەهۆی کرژبوونی ماسوڵکەکانی هەستی بە پێکان دەکرد.

رۆژنامە کەتەلۆنییەکە ئاشکرایکردووە، لەوانەیە لیڤاندۆڤسکی بۆ یاریی داهاتووی بارسێلۆنا رۆژی شەممە بەرامبەر لاس پالماس پشوو وەربگرێت، چونکە چاڤی نایەوێت لیڤا بۆ یارییەکەی پاریس سانجێرمان لە چامپیۆنزلیگ لەدەست بدات، دوای گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا ئەگەر هێرشبەرە پۆڵەندییەکە تەواو ئامادە نەبێت بۆ یاریکردن، چاڤی بۆ یارییەکەی شەممە پشووی پێدەدات.

لیڤا و هاوڕێیەکانی بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان لە وێلزیان بردەوە و بلیتێکی یۆرۆی 2024ـیان بەدەستهێنا و لە کۆمەڵەی چوارەمدا هاوشانی فڕەنسا و نەمسا و هۆڵەندا یاریی دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button