ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

باوكی لویس دیاز باس لە داهاتووی كوڕەكەی دەكات

یاریگا –

مانوێل دیاز، باوكی لویس دیازی كۆڵۆمبی و ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی باس لە داهاتووی كوڕەكەی دەكات.

گرێبەستەكەی لویس دیاز لەگەڵ لیڤەرپوول لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت.

لە لێدوانێكیدا بۆ كادینا سێر، باوكی لویز دیاز دووپاتیكردەوە كوڕەكەی هێشتا چاوەڕێی ئۆفەری ریال مەدرید یان ئاتلێتیكۆ مەدرید، یان یانە گەورەكانی ئیسپانیا بە شێوەیەكی گشتی دەكات.

باوكی دیاز لە وەڵامی ئەو پرسیارەی، ئایا دیاز پێش ئەوەی پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە بكات، ئۆفەری لە یانەكانی ئیسپانیاوە بۆ هاتووە؟ گوتی: 

هیچ شتێكی جدی لەگەڵ ریال مەدرید یان ئاتلێتیكۆ مەدرید نەبوو، لیڤەرپوول هەمیشە ئیرادە و خواستی زیاتر بوو بۆ گواستنەوەی لویز.

هێشتا هیوامان لەدەست نەداوە و چاوەڕێی ئۆفەرین، یانە ئیسپانیەكان هەمیشە لە مێركاتۆكاندا چالاكن، لویس دیاز یارییەكی باش دەكات.

دیاز لە گواستنەوەكانی زستانەی ساڵی 2022 بە بەهای 47 ملیۆن یۆرۆ لە ریزەكانی پۆرتۆوە پەیوەندی بە لیڤەرپولەوە كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button