ئیسپانیاگرنگترین

دیپای پارەی کەفالەتەکەی ئالڤێسی داوە نەوەک نێیمار

یاریگا –

گەرچی سەرەتا وا بڵاوکرایەوە نێیمار پارەی کەفالەتەکەی ئالڤێسی داوە، بەڵام لە کۆتاییدا دەرکەوت یاریزانێکی دیکە پارەی کەفالەتەکەی بەرگریکارە بەڕازیلییەکەی داوە.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، مێمفێس دیپای یاریزانی هۆڵەندی پارەی کەفالەتەکەی ئازادکردنی دانی ئالڤێسی داوە، یاریزانەکەی ئاتلێتیکۆ مەدرید ملیۆنێک یۆرۆی داوە تاوەکو ئالڤێس ئازاد بکرێت، کە بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر خانمێک بۆ ماوەی چوار ساڵ و نیو بڕیاری زیندانیکردنی بۆ دەرچووە.

مەبخوت ئەلمەری کە لە سۆشیاڵ میدیا رووماڵی هەواڵەکانی تۆپی پێ دەکات و هاوڕێی نێیمار داسیلڤایە، رایگەیاندووە دیپای پارەی کەفالەتەکەی ئالڤێسی داوە، نەوەک نێیمار داسیلڤا و باوکی کە سەرەتا لە میدیاکان وا بڵاوکرایەوە، دیپای و ئالڤێس ماوەیەکی کورت بەیەکەوە لە بارسێلۆنا یارییان کردووە.

دوێنێ دووشەممە دانی ئالڤێس دوای مانەوەی بۆ ماوەی 15 مانگ لە زیندان بە مەرج و کەفالەت ئازادکرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button