ئه‌وروپائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئۆچوا سێریا ئەی جێدەهێڵێت

یاریگا –

گولیرمۆ ئۆچوا، ئەفسانەی هەڵبژاردەی مەكسیك و گۆڵپارێزی یانەی سالێرنیتانای ئیتاڵی لە كۆتایی وەرزدا ریزەكانی یانەكەی جێدەهێڵێت.

گرێبەستەكەی ئۆچوا لەگەڵ سالێرنیتانا لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.

فابریزیۆ رۆمانۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە پلاتفۆرمی ئێكس ئاشكرایكردووە، گولیرمۆ ئۆچوا لەگەڵ ئیدارەی سالێرنیتانا گەیشتووەتە رێككەوتن كە لە كۆتایی وەرزدا ریزەكانی یانەكە جێبهێڵێت.

رۆمانۆ ئەوەشی خستووەتە روو، ئەو گۆڵپارێزەی كە پێشتر لە پێنج مۆندیالدا بەشداری كردووە، گرێبەستی رۆیشتنی بە رەزامەندی هەردوولا واژۆ كردووە، لە مێركاتۆی داهاتوودا وەك یاریزانێكی ئازاد دەبێت.

لەم وەرزەی سێریا ئەیدا ئۆچوا لە 20 یاریدا بەشداری كردووە و لە یەك یاریدا تۆڕی گۆڵەكەی بە خاوێنی هێشتووەتەوە و 42 گۆڵی لێكراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button