ئیتاڵیاگرنگترین

گەڕانەوەی ئیبراهیمۆڤیچ ‘بووەتە خێر و بەرەکەت’ بۆ میلان

زۆرترین بردنەوەی هەبووە

یاریگا –

گەڕانەوەی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ بۆ پۆستێکی کارگێڕی لە میلان، بووەتە خاڵێکی وەرچەرخان لە یانە ئیتاڵییەکە.

پێگەی فووتبۆڵ ئیتاڵیا بڵاویکردووەتەوە، میلان خەریکی ریکۆردێکی مێژووییە و تاوەکو ئێستا لە کۆی دوا 22 یاریدا 16 یاری بردووەتەوە، ئەمەش دوای گەڕانەوەی ئیبراهیمۆڤیچ بۆ میلان و وەرگرتنی پۆستێکی راوێژکاری لە دیسێمبەر/کانوونی یەکەمی ساڵی 2023.

لەوەتەی ئیبراهیمۆڤیچ وەک گەورە راوێژکار گەڕاوەتەوە و لە ئەنجوومەنی کارگێڕی دەستبەکاربووە، میلان 16 بردنەوە، سێ یەکسانبوون و سێ یاریش دۆڕاوە.

یەکێک لە دۆڕانەکان بەرامبەر لیلی فەرەنسی بووە و یارییەکی دیکەشی لە جامی ئیتاڵیا بە ئاتاڵانتا دۆڕاند و لە سێریا ئەیش بە مۆنزا دۆڕا.

لە مانگەکانی دیسێمبەر/کانوونی یەکەم و یەنایەر/کانوونی دووەم بەرامبەر یانەکانی سالێرنیتانا و بۆڵۆنیا یەکسانبوو.

رۆسۆنێری شەش یارییە لەسەر ئاستی تەواوی پاڵەوانیەتییەکان نەدۆڕاوە، لە چەند هەفتەی رابردوودا لە سێریا ئەی، لە یانەکانی فیۆرێنتینا، هێلاس ڤێرۆنا، ئیمپۆلی و لازیۆی بردەوە، هەروەها لە قۆناخی 16ی یۆرۆپالیگیش، دوو یاری لە سلاڤیا پڕاگ بردەوە.

هەرچەندە ئیبراهیمۆڤیچ ئەندامی دەستەی هونەری یانەکە نییە، بەڵام گەڕانەوەی بۆ دەستەی کارگێڕی، پێدەچێت کاریگەری ئەرێنی لەسەر یانەکە هەبووبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button