ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

دێكلان رایس: هەوڵ دەدەم بێن وایت رازی بكەم بیرۆكەكەی بگۆڕێت

یاریگا –

دێكلان رایس، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی ئارسیناڵ باس لە كێشەكانی نێوان بێن وایت لەگەڵ هەڵبژاردەكەی دەكات.

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا كێشە لە نێوان گاریس ساوسگەیتی راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و بێن وایت سەریهەڵدا، دوای ئەوەی بەرگریكارەكە لە رێگەی بەڕێوەبەری وەرزشی ئارسیناڵەوە بە راهێنەرەكەی راگەیاندووە كە نایەوێت پەیوەندی بە هەڵبژاردەكەیەوە بكات.

راهێنەرەكەی هەڵبژاردەی ئینگلتەراش ئەو بڕیارەی بێن وایتی بە شەرمەزاركەرانە وەسف كرد.

لە لێدوانێكیدا كە فابریزیۆ رۆمانۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویكردووەتەوە، دێكلان رایس گوتی:

كاتێك دەگەڕێمەوە ئارسیناڵ، لەگەڵ بێن وایت قسە دەكەم، هیوادارم بیر و رای خۆی لە بارەی ئینگلتەرا بگۆڕێت.

ئەو زیادكردنێكی گەورەیە بۆ هەڵبژاردەی نیشتیمانی، بەڵام لە كۆتاییدا ئەمە بڕیاری بێن وایت و ژیانی خۆیەتی، دەزانم ساوسگەیت و بێن وایت لە ناو خۆیاندا باسی ئەم بابەتەیان كردووە، تەنیا هیوادارم بیرۆكەكەی بگۆڕێت، ئەوپیاوێكی باشە و یاریزانێكی یۆپی پێی باوەڕپێنەكراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە یارییەكی دۆستانەی ئامادەكارییدا رووبەرووی هەڵبژاردەی بەلجیكا دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button