ئاسیاعێراقگرنگترینیاریگا

کاساس رەخنە لە چیمەنی یاریگاکەی فیلیپین دەگرێت

یاریگا –

خیسۆس کاساس پێش یاریی دووەمیان بەرامبەر فیلیپین لە پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 رایگەیاند، مێرخاس دۆسکی بەهۆی پێکانەوە ئامادە نابێت، لەکاتێکدا لە یاریی یەکەمیش ئەو بەرگریکارە کوردە ئامادە نەبوو.

خیسۆس کاساس، راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لەبارەی یارییەکەی سبەی بەرامبەر فیلیپین دەڵێت :’سەرجەم یارییەکان قورسن، بەڵام دەمانەوێت یارییەکەمان ببەینەوە بۆ ئەوەی تەواوی خاڵەکان بەدەست بهێنین، زورغام ئیسماعیل لە یارییەکەی سبەی ئامادە دەبێت، هەواڵی پێکانی زورغام دوورە لە راستییەوە، بەڵام مێرخاس دۆسکی پێکانی هەیە و ئامادەی یارییەکە نابێت’.

هەروەها کاساس رەخنەی لە چیمەنی یاریگای یارییەکەی سبەی گرت و دەڵێت :’لەبارەی چیمەنی دەستکردی یاریگای ریزال هەست بە دوودڵی دەکەین، فیلیپین هەڵبژاردەیەکی بەهێزە و بە رۆحێکی بەرز یاریی دەکەن، لە یاریی یەکەمیش لە بەسڕە یارییەکی باشیان کرد، پێموایە لەم یارییە هەوڵ دەدەن باشتر یاریی بکەن و زیاتر هێرش دەبەن و هەوڵی گۆڵکردن دەدەن، چونکە لەسەر خاکی خۆیان یاریی دەکەن’.

سبەی سێشەممە عێراق کاتژمێر 14:00 لە فیلیپین دەبێتە میوان کە لە یاریی چوون شێرەکانی رافیدەین لە بەسرە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بردنەوەیان بەدەستهێنا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button