ئینگلتەراگرنگترین

لە ئەگەری شکست هێنان لەگەڵ ئالۆنسۆ، لیڤه‌رپوول پلانێكی جێگره‌وه‌ی داناوه‌

یاریگا –

لە ئەگەری شکست هێنان لەگەڵ ئالۆنسۆ یانه‌ی لیڤه‌رپوول پلانێكی جێگره‌وه‌ی داناوه‌

لیڤەرپوول پلانێکی جێگرەوەی داڕشتووە، لە ئەگەری ئەوەی نەتوانرێت پێش دەستپێکردنی وەرزی داهاتوو گرێبەست لەگەڵ خابی ئەلۆنسۆی راهێنەری یانەی بایەر لیڤەرکوزن بكات.

یۆرگن کلۆپ راهێنەری لیڤەرپوول دوای 8 ساڵ له‌ راهێنه‌رایه‌تیكردنی لیڤه‌رپول، لە کۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ یانه‌كه‌ جێده‌هێلێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی رۆژنامەی زه‌سه‌نی بەریتانی، لیڤەرپوول رۆبێرتۆ دی زێربی راهێنەری یانەی برایتنی وەک جێگرەوەیەکی ئەگەری شكستی رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئالۆنسۆ دیاریكردووه‌، كه‌ بایرن میونشن و چه‌ند یانه‌یه‌كی دیكه‌ ده‌یانه‌وێت گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ بكه‌ن.

بەڕێوەبەری وەرزشی نوێی لیڤەرپوول، ریچارد هیوز، دی زێربی بە باشی دەناسێت، پێشتریش هەوڵیدا بیکاتە راهێنەری یانەی بۆرنمۆس، بەڵام دوای رۆیشتنی گراهام پۆتەر لە برایتن بووه‌ راهێنه‌ری ئه‌و یانه‌یه‌.

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئەگەر ریال مەدرید خواستی خۆی بۆ ئەو ئالۆنسۆ رابگەیەنێت بۆ ئەوەی ببێتە شوێنگره‌وه‌ی کارلۆ ئانچیلۆتی، ئەگەری هەیە ئەلۆنسۆی 42 ساڵ لانیکەم بۆ وەرزێکی تر لە لیڤەرکوزن بمێنێتەوە، له‌ پێناو بوون به‌ راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید.

بابەتی زیاتر

Back to top button