ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر سیتی و ریال مەدرید ململانێ لەسەر یاریزانێک دەکەن

یاریگا –

مانچێستەر سیتی هاتووەتە ناو کێبڕکێی بەدەستهێنانی جارد برانسوەیت.

رۆژنامەی دەیلی مەیل بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر سیتی چاوی بڕیووەتە تواناکانی جارد برانسوەیتی ئەستێرەی ئێڤەرتن و بۆ بەدەستهێنانی ململانێی ریال مەدرید دەکات.

ئێڤەرتن لەم وەرزەی پرێمەرلیگ شەڕی مانەوە لە خولەکە دەکات، گرفتی دارایی و ئەگەری دووبارە لێبڕینەوەی خاڵیش دوو مەترسی دیکەی گەورەن لەسەر یانەکە.

بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامە بەریتانییەکە، ئێڤەرتن بۆ چارەسەرکردنی بەشێک لە گرفتەکانی ئامادەیە بە بڕی 60 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری برانسوەیت ببێت.

پێپ گواردیۆلا زۆر بە یاریزانەکە سەرسامە، ئامانجییەتی لە هاوینی داهاتوو هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی جاردی تەمەن 21 ساڵان چڕ بکاتەوە.

بەڵام ریال مەدرید رکابەری سەرەکی سیتیزن دەبێت، یاریزانەکە لە ماوەی رابردوو ئاشکرایکرد، سێرجیۆ رامۆسی ئەفسانەی ریال مەدرید نمونەی باڵایەتی، مێرێنگیش حەزێکی زۆری بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە هەیە.

جارد برانسوەیت

بۆیە چاوەڕوان دەکرێت لە مێرکاتۆی هاوینەی داهاتوو شەڕێکی گەرم لە نێوان بلوو موون و لۆس بلانکۆس لەسەر گواستنەوەی یاریزانەکەی دڵی بەرگری تۆفیس رووبدات.

برانسوەیت لە وەرزی رابردوو بەشێوەی خواستن یاری بۆ ئایندهۆڤنی هۆڵەندی دەکرد، هاوینی رابردوو ماوەی خواستنەکەی تەواو بوو و گەڕایەوە یانەکەی، لەم وەرزە بە درێسی ئێڤەرتن ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە، بەشداری 31 یاری کردووە و 2 گۆڵیشی کردووە.

هەر بەهۆی ئاستە بەرزەکەی، لەلایەن گارێس ساوسگەیت، بانگهێشتی ریزەکانی هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا کراوە.

جارد برانسوەیت لەگەڵ ئینگلتەرا

بابەتی زیاتر

Back to top button