ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعودیە

پێچەوانەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و بێنزێما، لیڤاندۆڤسکی ئامادە نییە بچێتە خولی سعوودی

یاریگا –

لیڤاندۆڤسکی ئۆفەرێکی خەیاڵی سعوودییەکانی رەتکردووەتەوە و ئامادە نییە هاوینی داهاتوو رووبکاتە رۆشن لیگ.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، یانەیەکی سعوودی ئۆفەرێکی خەیاڵی بە مووچەی مانگانەی 100 ملیۆن یۆرۆی پێشکەشی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری پۆڵەندی یانەی بارسێلۆنا کردووە، تەنانەت یانە سعوودییەکە ئامادەیی دەربڕیوە ئۆفەرەکەیان گەورەتریش بکەن، بەڵام لیڤا رەتیکردووەتەوە.

رۆژنامە کەتەلۆنییەکە ئاشکرایکردووە، لیڤاندۆڤسکی سوورە لەسەر ئەوەی تاوەکو کۆتایی گرێبەستەکەی لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە، کە هاوینی 2025 گرێبەستەکەی کۆتایی دێت، چونکە خۆی و خێزانەکەی لە شاری بارسێلۆنا هەست بە ئاسوودەیی دەکەن، تەنانەت هێرشبەرە پۆڵەندییەکە ئەگەر لە بارسێلۆناش بڕوات حەز دەکات رووبکاتە خولی ئەمریکی نەوەک خولی سعوودی.

لیڤاندۆڤسکی هاوینی 2022 لە بایرن میونشنەوە بەرامبەر 45 ملیۆن یۆرۆ روویکردە ریزەکانی بارسێلۆنا، کە  لەگەڵ بارسا لە 85 یاری 53 گۆڵ و 17 ئەسیستی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button