ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هیلال ئەستێرەیەكی بارسێلۆنای دەوێت

ئۆفەرێكی گەورەی بۆ ئامادە كردووە...

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانەی هیلالی سعودی ئۆفەرێكی گەورەی بۆ گواستنەوەی رافینیا، ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی بارسێلۆنا ئامادە كردووە.

خۆرخێ خێسوس، راهێنەری یانەی هیلالی سعودی، لە ماوەی رابردوودا ئاشكرایكرد كە بەڵێنێكی لە ئیدارەی یانەكەی وەرگرتووە كە فەهد بن نافل سەرۆكایەتی دەكات، بۆ ئەوەی لە ماوەی داهاتوودا گرێبەستی گەورە و بەهێز بۆ یانەكە ئەنجام بدات.

لە راپۆرتێكی رۆژنامەی سپۆرتدا هاتووە، رافینیا یەكێكە لەو یاریزانانەی كە بارسێلۆنا لە گواستنەوەكانی هاویندا دەستبەرداری دەبێت، خولی رۆشنی سعودیش ماوەیەكی زۆرە لە هەوڵی بەدەستهێنانی تواناكانی ئەو یاریزانە بەڕازیلییەدایە، بۆ ئەو مەبەستەش ئۆفەرێكی گەورە و رەتنەكراوە پێشكەش دەكات.

لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا پەیوەندیەكان چڕتر بووەتەوە، چونكە بارسێلۆنا ئاگادارە لەوەی رافینیا لە سعودیەوە داواكراوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، هیلال ئامادەیە لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا، بەهای 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ بەدەستهێنانی تواناكانی رافینیا بدات.

هیلال ئامادەیە موچەی سێ هێندەی ئەو موچەیەی لە بارسێلۆنا وەریدەگرێت بە ئەستێرە بەڕازیلیەكە بدات.

رافینیا

رافینیا لە هاوینی ساڵی 2022 بە بەهای 57 ملیۆن یۆرۆ لە ریزەكانی لیدز یونایتدەوە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد.

لەم وەرزەی لالیگا ئەستێرە بەڕازیلیەكە لە 12 یاریدا بە شێوەی سەرەكی یاریكردووە و توانیویەتی چوار گۆڵ بكات و حەوت گۆڵیش دروست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button