ئیسپانیا

کوبارسی ژمارەیەکی پێوانەیی سێرجیۆ رامۆسی شکاند

پاو کوبارسی ئەو بەرگریکارە لاوەی هەمووان باسی دەکەن لە یەکە هەنگاودا توانی ژمارەیەکی پێوانەیی سێرجیۆ رامۆس بشکێنێت.

کوبارسی لە چەند یارییەکی کەمدا بەشداری کردووە بەڵام ئەستێرە لاوەکەی بارسا، ناوی لەسەر زاری هەمووانە و بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئیسپانیاش کرا.

کوبارسی لە یارییەکەی ئیسپانیا لە کۆتا خولەکەکان بەشداریکرد و بووە لاوترین بەرگریکار لە مێژووی خولی ئیسپانیدا لە تەمەنی 17 ساڵی و 28 رۆژیدا.

ناوبراو بە جیاوازییەکی زۆر ژمارە پێوانەییەکەی بەرگریکاری ئەفسانەیی ئیسپانیا، سێرجیۆ رامۆسی شکاند. رامۆس لە 2005دا لە تەمەنی 18 ساڵی و 11 مانگیدا بووە لاوترینی بەرگریکاری وڵاتەکەی.

کوبارسی هاوکات دووهەم لاوترین یاریزانی ئیسپانیایە لە مێژوودا، لەدوای یامین لاماڵ کە ئەویش لەم وەرزەدا بووە لاوترینی وڵاتەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button