ئەفریقاگرنگترین

یاریزانێکی پێشووی مانچێستەر هەڵبژاردەکەی گۆڕی

یاریگا –

یاریزانێکی پێشووی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی لە بڕیارێکیدا هەڵبژاردەی ئینگلتەرای گۆڕی و پەیوەندی کرد بە تیمی وڵاتە ڕەسەنەکەی خۆیەوە.

ئاکسێڵ توانزیبی، کە لە وەتەی ٢٠١٥  یاریزانی مان یو بوو بەڵام زۆربەی ساڵەکانی بە خواستن دوور لە یانەکەی بەڕێ دەکرد تا ساڵی ٢٠٢٣ بە یەکجاری پەیوەندی بە ئیپسیچ تاونی ئەو وڵاتەوە کرد بە یەکجاریی، هەر لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا تا خوار ٢١ ساڵیی درێسی سێ شێرەکەی دەپۆشی، بەڵام گۆڕینی ئاراستەکەی راگەیاند و پەیوەندی بە هەڵبژاردەی کۆنگۆی دیموکراتەوە کرد.

ناوبراو هیچ یارییەکی بۆ تیمی یەکەمی ئینگلتەرا ئەنجام نەداوە، بەڵام ئینگلیزەکان هیوایان هەبوو کە یەکێک بێت لە بژرادەکانیان. بەم گۆڕینەیش، بەرگریکارە تەمەن ٢٦ ساڵانەکە هێزێکی باش دەبێت بۆ وڵاتەکەی یارییەکانی پاڵاوتنی جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠٢٥ و مۆندیالی ٢٠٢٦.

هەڵبژاردەی کۆنگۆ لە وەشانی پێشووی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا توانی بگاتە چوارگۆشەی زێڕین و پلەی چوارەم بەدەست بهێنێت. ئێستایش لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی دوای دوو یاری لە کۆمەڵەی B بە سێ خاڵ پلەی سێیەمی گرتووە لە دوای هەڵبژاردەکانی سەنیگال و سودان.

بابەتی زیاتر

Back to top button