ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چوار یانەی زلهێزی پرێمەرلیگ رۆدریگۆیان دەوێت

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد، چوار یانەی زلهێزی پرێمەرلیگ لە هەوڵی بەدەستهێنانی تواناكانی رۆدریگۆ گۆس، ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیدان.

چاوەڕواندەكرێت لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا كیلیان ئێمباپێ پەیوەندی بە ریزەكانی ریال مەدریدەوە بكات.

بەهاتنی ئێمباپێ پێگە و جێگای رۆدریگۆ لە پێكهاتەی سەرەكی یانە شاهانەكە مەترسی دەكەوێتە سەر و هەر بۆیە یانەكان لە هەوڵی بەدەستهێنانی واژۆی یاریزانەكەدان.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی سپۆرت، چەند یانەیەكی ئینگلیزی دەیانەوێت بەهای رۆدریگۆ بزانن و دەست بە دانوستان لەگەڵ ریال مەدرید سەبارەت بە گواستنەوەی بكەن.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە، یانەكانیش بریتین لە لیڤەرپوول، ئارسیناڵ، مانچێستەر سیتی و مانچێستەر یونایتد.

لە راپۆرتەكەی سپۆرتیشدا هاتووە، ئەگەر ئۆفەرێك بە بەهای 85 ملیۆن یۆرۆ پێشكەش بكرێت، ئەگەر هەیە ریال مەدرید رازی بكرێت و دەستبەرداری ئەستێرەكەی ببێت.

رۆدریگۆ لۆگۆی ریال مەدرید ماچ دەكات

لەم وەرزەی لالیگا رۆدریگۆ بەشداری لە سەرجەم یارییەكاندا كردووە و لە كۆی 29 یاری توانیویەتی هەشت گۆڵ بكات و شەش گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button