بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

ئێمباپێ وادەی راگەیاندنی بڕیاری کۆتایی ئاشکراکرد

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ ئاشکرایکرد بەر لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا داهاتوویی یەکلایی دەبێتەوە.

کەمێک لەمەوبەر ئێمباپێی فەرەنسی ئاشکرایکرد، هێشتا بڕیاری لەسەر داهاتووی خۆی نەداوە، بەڵام بەر لە دەستپێکی یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2024 داهاتوویی یەکلایی دەبێتەوە.

هێشتا هیچم لەسەر داهاتووم نەگوتووە چوونکە جارێ هیچ نییە بیڵێم، هەمیشە گوتوومە هەرکاتێک شتێک هەبوو وەک پیاو رایدەگەیەنم، بەر لە دەستپێکی یۆرۆی 2024 داهاتووم یەکلایی دەبێتەوە.


هاوکات ئەستێرە فەڕەنسییەکە دەستبەرداری بەشداریکردن لە ئۆڵۆمپیادی پاریس نەبووە و خەون بە بەشداریکردن لە ئۆڵۆمپیادەکە لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دەبینێت.

هەمیشە حەزم کردووە لە ئۆڵۆمپیاد یاری بکەم، خواستم نەگۆڕاوە، ئەگەر بەشداری بکەم خەونێکم بەدی بێت، بەڵام ئەگەر رێگەم نەدەن ئەوە دەکەم کە دەیڵێن، جارێ بە بەڵی یان نەخێر وەڵامیان نەداومەتەوە.

ئێمباپێ لە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس کۆتایی دێت، بەگوێرەی میدیا باوەڕپێکراوەکان، کیلیان گرێبەستی لەگەڵ ریال مەدرید واژۆ کردووە و هاوینی داهاتوو پەیوەندی بەو یانەیە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button