ئیسپانیاگرنگترین

چیرۆکێکی سەرنجڕاکێش؛ چۆن باوکی نێیمار بووە فریادڕەسی ئالڤێس و لە زیندان رزگاری کرد؟

یاریگا –

باوکی نێیمار لە ماوەی شەو و رۆژێکدا لە رێگای پارێزەرێکەوە دانی ئالڤێسی لە زیندان ئازادکرد، ئەویە هەرگیز ئالڤێس بیری لێ نەدەکردەوە روویدا، بە کەفالەتی ملیۆنێک یۆرۆ لە زیندان بە مەرج ئازادکرا، بەڵام ئەو بەرگریکارە بەڕازیلییە هیچ پارەیەکی نەماوە، چۆن ملیۆنێک یۆرۆی پەیداکرد؟

El padre de Neymar pagó los 150.000 euros que han logrado reducir la  condena de Dani Alves

لە ماوەی شەو و رۆژێکدا ئالڤێس کەیسێکی بە بڕی نۆ ملیۆن و 200 هەزار یۆرۆ بردەوە

باوکی نێیمار لە رێگای بەکرێگرتنی خانمە پارێزەرێکی ئیسپانی لێزان و بەتوانا توانی لە دادگای کارگێڕی ئیسپانیا بە تۆمارکردنی سکاڵایەک لەسەر بەڕێوەبەرایەتی باجی ئیسپانیا نۆ ملیۆن و 200 هەزار یۆرۆ بەدەست بهێنێتەوە، ئەم بڕە پارەیەش دەبێتە فریادڕەسی ئالڤێس چونکە ئەو بەرگریکارە بەڕازیلییە مایەپووچ ببوو، تەواوی سەروەتەکەی لەدەستدابوو.

پێشتر لە دادگای کارگێڕی ئیسپانیا، بەڕێوەبەرایەتی باجی ئیسپانیا سکاڵای لەسەر ئالڤێس تۆمارکردبوو، بەوە تۆمەتباریی کردبوو نۆ ملیۆن و 200 هەزار یۆرۆ باجی بەڕێوەبەری کارەکانی نەداوە، بەتایبەتی لەوکاتەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا نوێکردووەتەوە.

باوکی نێیمار لە رێگای ئەو پارێزەرەوە کە هەر خۆیشی پارەی کرێێ پارێزەرەکەی داوە، لە دادگای کارگێڕی ئیسپانیا کەیسەکەی بردەوە، دادگا بڕیاریداوە بەڕێوەبەرایەتی باجی ئیسپانیا نۆ ملیۆن و 200 هەزار یۆرۆ بە ئالڤێس بدات، یەکسەر دوای دەرچوونی بڕیارەکەی دادگا ملیۆنێک و 200 هەزار یۆرۆ بە یاریزانەکە بدات و دواتر هەشت ملیۆن یۆرۆیەکەی دیکەش بدات.

چۆن باوکی نێیمار توانی ئالڤێس لە زیندان بهێنێتە دەرەوە؟

باوکی نێیمار لە رێگای ئەو ملیۆنێک و 200 هەزار یۆرۆیەی لە دادگای کارگێڕی بردیەوە، لە دادگای تاوانی ئیسپانیا وەکو کەفالەتی بۆ ئازادکردنی ئالڤێس بەکاریهێنا، دانی ئالڤێس بە کەفالەتی ملیۆنێک یۆرۆ لە زیندان ئازادکرا، بەو مەرجەی لە شاری بارسێلۆنا نەچێتە دەرەوە و هەفتانە سەردانی دادگا بکات، تاوەکو بە تەواوەتی کەیسەکەی یەکلا دەبێتەوە، کە بە چوار ساڵ و نیو زیندانیکردن و پێبژاردنی 150 هەزار یۆرۆ سزا دراوە، تەنانەت هەر باوکی نێیمار پارەی سزادرانەکەی دابوو.

نێیمار کە یەکێک بوو لە نزیکترین هاوڕێیەکانی ئالڤێس، تاکە یاریزان بوو لە نێو هاوڕێیەکانی ئالڤێس لەم دۆخەدا بە ئاشکرا هاوکاریی یاریزانە بەڕازیلییەکە بکات، کە بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر خانمێک لە یانەیەکی شەوانە رووبەڕووی زیندانیکردن بووەوە.

بەهۆی پاڵپشتی بۆ ئالڤێسی هاوڕێی، لەسەر ئاستی کۆمەڵگای مەدەنی و رێکخراوانی مافی ئافرەتان رەخنەیەکی زۆر لە نێیمار گیرا و بەوە تۆمەتبار کرا، یارمەتی پیاوێکی داوە کە پێشێلی مافەکانی ئافرەتێکی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button