ئیسپانیاگرنگترین

دانی ئالڤێس ئازاد دەکرێت

یاریگا –

دانی ئالڤێس بەشێوەیەکی کاتی ئازاد دەکرێت.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، دادگای بارسێلۆنا بریاریدا بە کەفالەتی یەک ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوەیەکی کاتی دانی ئالڤێس ئازاد بکات، بەو مەرجەی هەفتانە لە دادگا ئامادەبێت.

دانی ئالڤێس بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی سزای چوار ساڵ و نیو زیندانی بەسەردا سەپێنراوە، بەڵام ئێستا دەتوانێت بە کەفالەتی یەک ملیۆن یۆرۆ زیندان جێبهێڵێت.

ئینێس گواردیۆلا، پارێزەری ئالڤێس، تانەیەکی لە سزاکەی دادگای بارسێلۆنا تۆمارکرد، تانەکەی لەلایەن دادگا پەسەندکرا.

هاوکات بە بڕیاری دادگا، یاریزانەکە پاسپۆرتی لێ وەردەگیرێتەوە تا شارەکە جێنەهێڵێت و لەژێر چاودێریدا دەمێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button