ئۆڵێمپیادی پاریسگرنگترین

رووسیی و بیلاروسیەکان لە ئۆڵۆمپیادی پاریس بە چ ئاڵا وسروودێکەوە بەشداری دەکەن؟

یاریگا –

لە لایەن ئەنجوومەنی جێبەجێکاری ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی چەند بریار و یاسایەک  دەرکرا بۆ ئەو یاریزانانەی هەڵگری پاسپۆرتی رووسیی و بیلارووسین و بەشدار دەبن لە ئۆڵۆمپیادی پاریس.

ئەو دوو وڵاتە بەهۆی تێوەگلانیان بۆ هێرشکردنە سەر ئۆکراینا لە زستانی ٢٠٢٢، لە سەرجەم چالاکییە وەرزشییەکان سڕ کران. لەگەڵ ئەوەشدا دەرگایەک بە رووی یاریزانی هەڵگری پاسپۆرتی ئەو دوو وڵاتەدا کراوەتەوە کە توانیویانەی لە پاڵاوتنەکان سەرکەون بۆ ئەو بۆنە جیهانییە، بەڵام مەرجدارە و نە ئاڵا و نە سروودی نیشتیمانی وڵاتەکانیان هەڵناگرن و ناڵێنەوە. بەڵکو لە بەرامبەردا جۆرێکی تایبەت لە ئاڵا و سروودیان بۆ دەستنیشان کراوە کە لەلایەن لیژنەی تایبەتمەندەوە پەسەند کرا.

بەگوێەرەی کۆتا بڕیارەکان، ئەو یاریزانانە لە ژێر ناوی AINs بەشداری دەکەن کورتکراوەی (Individual Neutral Athletes)ـە بە واتای تاکی وەرزشوانی بێلایەن دێت.

ئەو لۆگۆی وەک ئاڵای یاریزانە بێلایەنە رووسی و           بێلاروسیەکان پەسەند کراوە

جگە لە ئاڵاکە، هاوکات سروودێکی تایەبتیشیان بۆ دیاری کراوە کە تەنها ئاوازێکە بەبێ هۆنراوە.

گوێبیستی سروودەکەیانبە:

جگە لەوانە، هاوکات بۆردی پاڵەوانێتیەکە چەند بڕیارێکی پرۆتۆکۆڵی مەرجداریشی بۆ دەرکردوون،:

  •  هەر یاریزانێکی AIN مێدالیا بباتەوە، لە تەختەی مێدالیاکاندا پیشان نادرێت.
  • لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی ئۆڵۆمپیادەکەدا، یاریزانانی AIN ناتوانن لە ڕێوڕۆیشتنی نوێنەرەکاندا بەشداریی بکەن، چونکە نوێنەری وڵات نین و تەنها وەک تاک یاریزان هەژمار کراون. بەڵام ئەو دەرفەتەیان پێ دراوە. (ئەمە هاوشێوەی مامەڵەکردنەکەی ئۆڵۆمپیادی ١٩٩٢ی بارسێلۆنایە لەگەڵ یوگوسلافیای ئەوکات)
  •  لە باری ڕێوڕەسمی بردنەوەدا، ئەو ئاڵا و دروشمە بەکاردەهێنرێت کە بۆ AIN دیاری کراوە.

سەبارەت بە ژمارەی تاکی وەرزشوانی بێلایەن، پسپۆرانی پاڵەوانێتیەکە لە باشترین سیناریۆدا ٣٦ AINی هەڵگری پاسپۆرتی ڕووسی و ٢٢ AINی هەڵگری پاسپرتی بیلاڕوسی بەشداری دەکەن.

پێشتریش لە ساڵی ٢٠٢٣ بە یاسا ئەوە ڕاگەیەندرا کە هەر وەرزشوانێک گرێبەست و پەیوەندی هەبێت بە هێزی سەربازی و ئاژانسی ئاسایشیی ئەو دوو وڵاتەوە یاخود لە دەستە پاڵپشتی بووبێتن، بۆیان نییە بەشداریی بکەن.

بۆ زانین، ئۆڵۆمپیادی پاریس لە ٢٦ی مایۆ/تەمووزی ئەم ساڵ دەست پێ دەکات و لە ١١ی ئۆگۆست/ئاب کۆتایی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button