ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئارسیناڵ گرێبەستی تۆمیاسوی نوێ کردەوە

یاریگا –

ئارسیناڵ گرێبەستی تاکێهیرۆ تۆمیاسوی ژاپۆنی نوێ کردەوە.

کەمێک لەمەوبەر یانەی ئارسیناڵ بە فەرمی رایگەیاند، لەگەڵ تاکێهیرۆ تۆمیاسو گەیشتوونەتە رێککەوتن و گرێبەستی بەرگریکارە ژاپۆنییەکەیان نوێکردووەتەوە.

گرێبەستە نوێیەکەی تۆمیاسوی تەمەن 25 ساڵان لەگەڵ یانە لەندەنییەکە تا هاوینی 2026 دەبێت.

میکێل ئارتێتای راهێنەری یانەکە هەموو هەوڵێکی خۆی بۆ پارێزگاریکردن لە یاریزانەکە خستبووە گەڕ، دڵخۆشی خۆی بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەشی دەربڕیووە.

زۆر دڵخۆشم کە تۆمی لەگەڵمان بەردەوام دەبێت، تۆمی لای هەمووان خۆشەویستە و یاریزانێکی کاریگەرمانە، بەردەوام لە راهێنانەکان هەوڵی بەرەوپێش چوون دەدات، جێگەی ستایشە و بەخۆشحاڵییەوە بەردەوامدەبین لە کارکردن بەیەکەوە.

تۆمیاسو لە هاوینی 2021 بە بڕی 18.60 ملیۆن یۆرۆ لە بۆڵۆنیای ئیتاڵییەوە پەیوەندی بە ئارسیناڵ کرد، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 71 یاری بۆ گەنەرز کردووە. گۆڵێکی کردووە و 6 گۆڵیشی درووستکردووە، نازناوێکی جامی قەڵخانی ئینگڵتەڕاشی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button