ئیسپانیاگرنگترین

هەواڵێکی ناخۆش لە ئاتڵەتیکۆوە بۆ فەرەنسا

یاریگا –

لە کاتێکدا ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەیەتی بۆ ئەنجامدانی دوو یاریی دۆستانە لە هەفتەی داهاتوو بەرامبەر ئەڵمانیا و چیلی، یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید هەواڵێکی ناخۆشی بە گوێی هەڵبژاردەی کەڵەشێرەکاندا دا.

بەگوێرەی زانیارییەناکی RMC Sportی فەرەنسی، یانە ئیسپانییەکە ڕێگە بە ڕۆیشتنی گریزمان نادات بۆ پەیوەندیکردن بە تیمی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیەوە بۆ بەشداریکردن لە کێبڕکێکانی ئۆڵۆمپیادی ئەم هاوینەی پاریس.

ئەوە لە کاتێکدایە کە گریزۆی ٣٢ ساڵان، هاوشانی کیلییان ئێمباپێ و ئلیڤیە ژیرو سێ بژاردەی سەرەکی تێری هێنری راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپین بۆ سەرکردایەتیکردنی کەڵەشێرەکان لەو بۆنە گەرە و مێژووییە.

بەهانەی رۆخی بلانکۆس و ترسیان لە پەیوەندیکردنەوەی ئەنتوان بە تیمی ئۆڵۆمپیەوە لەوە سەرچاوەی گرتووە کە ئەستێرە فەرەنسییەکەیان بۆ هەڵبژاردەکە بانگهێشت دەکرێتەوە بۆ یارییەکانی یۆرۆی ٢٠٢٤ کە تەنها چەند هەفتەیەکی کەمی نێوانە لەگەڵ ئۆڵۆمپیادی هاوینەی پاریس. بەوەش نیگەرانیەکی زۆریان هەیە ناوبراو بکەوێتە ژێر فشاری ماندووبوونێکی زۆری جەستەییەوە.

لە بارەی ئەوەی داخۆ رۆڵی فیفا چی دەبێت لەوەی یانەکان ڕێگربن لە حاڵەتی وادا، وەڵامەکەی ئەوەیە کە یەکێتیەکە ئۆڵۆمپیاد وەک پاڵەوانێتیەکی نێودەوڵەتیی نابینێت، هەر بۆیە یانەکەن سەرپشکن مۆڵەت بە یاریزانەکانیان بدەن یاخود نا.

بۆ زانین، یۆرۆی ٢٠٢٤ی ئەڵمانیا لە ١٤ی یۆنیۆ/حوزەیران دەست پێ دەکات و ١٤ی مانگی دواتر کۆتایی دێت. لە کاتێکدا ئۆڵۆمپیادی پاریس لە ٢٦ی یۆنیۆ/حوزەیران دەست پێ دەکات و لە ١١ی ئۆگەستۆس/ئاب کۆتایی دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button