ئه‌ڵمانیاگرنگترین

فێرگسن بوو بە ئەندامی هەمیشەیی یانەیەکی ئەورووپی

یاریگا –

سێر ئەلێکس فێرگسن لە دوای کاروانە ئەفسووناوییەکەی راهێنەرایەتی، چێژ لە خانەنیشین بوونی دەبینێت لە ژیانی دوور لە فشارەکانی تۆپی پێ.

فێرگسن لە ٢٠١٣ بۆ هەمیشە لە دونیای راهێنەرایەتی دوورکەوتەوە پاش چنینەوەی سەرجەم دەستکەوتە مەزنەکان لەگەڵ مانچێستەر یونایتد کەدیارترینیان ١٣ پریمەرلیگ و هەروەها سیانە نازناوەکەی ساڵی ١٩٩٩ بوو، ئێستایش تیمێکی ئەسپسواریی هەیە و لە پێشڕبڕکێ گەورەکاندا سەرقاڵی کێبڕكێ و بردنەوەیە. هەر ئەمڕۆیش یانەی فرانکفۆرتی ئەڵمانی ڕێزلێنانێکی کەم وێنەی پێ بەخشی.

وەک لە بەیاننامەی یانە ئەڵمانییەکەدا هاتووە، سێر بووە بە ئەندامی هەتا هەتایی فرانکفۆرت هاتووە کە خاڵگەلێکی زۆری پەیوەندیی لە نێوانیاندا هەیە، ئەوەش هۆکار بووە گفتوگۆی کەسیی لەگەڵ را‌هێنەرە ئەفسانەییەکەدا بکەن.

بۆ زانین، یەکەمین یادەوەری سێری سکۆتلەندی لەگەڵ فرانکفۆرتدا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٦٧ کاتێک وەک یاریزانی رەنجەرزی وڵاتەکەی رووبەڕوویان بووەتەوە توانیویەتی هاتریکیان لە دژ تۆمار بکات لە یارییەکی ئامادەکاریی و دۆستانەدا. بەڵام وەک خۆی دەڵێت خۆشەویستیەکی تایبەتی بۆیان هەیە هەر لە سەڵانی سەرەتای شەست کە وەک هاندەر چووە بۆ تەماشاکردنیان. بەڵام لەو ماوە زۆرەی وەک راهێنەری مان یو، هەرگیز هەڵنەکەوتووە رووبەرووی فرانکفۆرت ببێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button