ئه‌وروپائیسپانیا

گواردیۆلا: هەر کە مێسیم بینی دڵنیا بوومەوە بارسا هەموو نازاناوەکان دەچنێتەوە

یاریگا- پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری ئێستای مان سیتی و پێشووتری بارسێلۆنا باس لە کاتەکانی ڕاهێنەرایەتی خۆی دەکات لەگەڵ بارسێلۆنا بە هەبوونی یاریزانێکی وەک لیۆنێل مێسی.

پیپ لە چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ ڕادیۆ کەتەلۆنیا ئەنجامی داوە، باس لە کاریگەریی مێسی کرد لەسەر دەستخستنی نازناوەکان بۆ بلاوگرانا، گوتی: “کاتێک ئەرکی ڕاهێنەرایەتی بارسام گرتە دەست، پێیان وتم یاریزانێک لە یانەکەدا هەیە تایبەتە. ئەو یاریزانەش بێ گومان مێسی بوو، کە دواتر بوو بە باشترین یاریزان. مێسی ئەو کاتە لاوێکی شەرمن بوو، بەڵام دواتر هەموو ئەوانەی سەلماند کە دەربارەی دەوتران. دوای ماوەیە منیش دڵنیاییم لا دروست بوو کە بە بوونی ئەو، هەموو نازناوەکان دەبەینەوە. ئەوەش ڕووی دا.”

گواردیۆلا لە ماوەی چوار ساڵی کارکردنی لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە، توانی سەرجەم نازناوە نێوخۆیی و کیشوریی و جیهانییەکان بەدەست بهێنێت و بلاوگرانا وەک یەکێک لە باشترین تیپەکانی مێژووی تۆپی پێ پیشان بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button