عێراقکوردستان

گورزێکی کوشندە بەر یانەی نەورۆز کەوت

پێش دەسپێکی یارییەکانی قۆناخی دووەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، یانەی نەورۆز هەواڵێکی ناخۆشی پێگەیشت.

دوای سەرکەوتنیان لە قۆناخی 16ـی جامی عێڕاق بەرامبەر یانەی کارەبا لە و یاریەی کە لە شاری بەغدا بەڕێوەچوو، بە هۆی هەستکردن بەئازار لە قاچیدا یاریزانی بەرگری چەپی بەڕازیلی یانەی نەورۆز ویلینگتۆن تایرا دوای پشکنین دەرکەوتووە تووشی شکانی ئێسک بووە لە قاچیدا و پێویستی بە نەشتەرگەری خێرا هەیە، یاریزانەکە ئەمڕۆ نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا و وەک یانەی نەورۆز ڕایگەیاندووە بۆ ماوەی شەش هەفتە لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە، بە یاننامەی یانەی نەورۆز دەربارەی پێکانی یاریزانەکە دەڵێت :

ویلینگتۆن تایرا ‘ یاریزانی به‌ توانای به‌ڕازیلی یانه‌كه‌مان تووشی شكانی ئێسك بووه‌ له‌ قاچیدا , هه‌ر ئه‌مشه‌و به‌ یاوه‌ری دكتۆرانی یانه‌كه‌مان نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجامدرا , ماوه‌ی نزیكه‌ی 6 هه‌فته‌ له‌ یاریگاكان دوورده‌كه‌وێته‌وه‌ , وه‌كو یانه‌ی وه‌رزشی نه‌ورۆز هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ی بۆ ده‌خوازین.

یاریزانە بەڕازیلیەکە لە گواستنەوەی زستانە پەیوەندی بە نوێنەرەکەی شاری سلێمانی کرد بۆ یاریکردن لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق و هەر زوو بە هۆی ئاستبەرزیەوە جێگای خۆی لە پێکهاتەی وەلی کەریمی ڕاهێنەری یانەکە کردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button