ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

وێستهام جارێکی دیکە هەوڵی گواستنەوەی ماگوایەر دەدات

یاریگا –

وێستهام یونایتد دەستبەرداری هاری ماگوایەر نەبووە و هەوڵی گواستنەوەی دەداتەوە.

رۆژنامەی سەن بڵاویکردووەتەوە، بۆ گواستنەوەی هاری ماگوایەر و لەسەر داوای دەیڤد مۆیس، وێستهام یونایتد جارێکی دیکە لە دەرگای مانچێستەر یونایتد دەدات.

هامەرز لە هاوینی رابردوو هەوڵێکی زۆری بۆ گواستنەوەی بەرگریکارە ئینگلیزەکە دا، بەڵام هەوڵەکانی سەرکەوتوو نەبوون و هاری لە مانچێستەر مایەوە.

مۆیس پێیوایە تیپەکەی لە بەرگریکارێکی کەمە کە توانای سەری زۆر باشبێت، ماگوایەر بە بژاردەیەکی گونجاو دەبینێت بۆ پڕکردنەوەی ئەو کەلێنە.

بۆ ئەو مەبەستەش هامەرز 15 ملیۆن پاوەندی ئامادەکردووە و لە مێرکاتۆی هاوینەی داهاتوو لەگەڵ یاریزانەکە و مانچێستەریش دەست بە گفتوگۆکردن دەکاتەوە.

ماگوایەر لە هاوینی 2019 بە بڕی 87 ملیۆن یۆرۆ لە لێستەر سیتییەوە پەیوەندی بە مان یونایتد کرد و بوو بە گرانبەهاترین بەرگریکار لە مێژوویی خولەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button