ئیسپانیاگرنگترین

ریزبەندی لالیگا بەبێ ڤار چۆن دەبوو؟

گۆڕانکاری گەورە روویدەدا

یاریگا –

ئێستا ریال مەدرید پێشەنگی لالیگایە، بەڵام بە گوێرەی راپۆرتێکی بنکۆڵکاری، ئەگەر گۆڵە رووداوەکانی ڤار هەژمار نەکرێت، ئەوا گۆڕانکاری لە ریزبەندەکە دروست دەبێت.

دوای تێپەڕبوونی 29 گەڕ، ریال مەدرید بە کۆکردنەوەی 72 خاڵ لە پلەی یەکەمی لالیگا دێت، بە جیاوازی هەشت خاڵ لەگەڵ بارسێلۆنا و 10 خاڵ لەگەڵ جیڕۆنا.

ئەگەر حاڵەتەکانی ڤار هەژمار نەکرێن، ریال مەدرید هەر پێشەنگ دەبێت، بەڵام بە کۆکردنەوەی 67 خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ بارسێلۆنا پێشەنگ دەبوو.

لالیگا
ریزبەندی لالیگا بەبێ حاڵەتەکانی ڤار

بە هەمان شێوە، بە رەچاوکردنی حاڵەتەکانی ڤار، جیڕۆنا بە کۆکردنەوەی 60 خاڵ لە پلەی سێیەمدا دەهات و ئاتلێتیک بیلباویش بەکۆکردنەوەی 58 خاڵ لە پلەی چوارەمدا دەبوو.

لەم وەرزەدا چەندین حاڵەتی پڕ مشتومڕ لە لالیگا روویاندا و بەردەوام باسی رۆژنامە گەورەکانی ئیسپانیایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button