ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لەپێناو مالن لیڤەرپوول ململانێی دوو یانەی دیکە دەکات

یاریگا –

لیڤەرپوول دەچێتە ناو کێبڕکێی بەدەستهێنانی تواناکانی دۆنیێڵ مالن.

رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە، لیڤەرپوول ئارەزووی گواستنەوەی دۆنیێڵ مالنی ئەستێرەی بۆڕووسیا دۆرتموند دەکات، کە ئارسیناڵ و مانچێستەر یونایتیدش یاریزانەکەیان کردووەتە ئەمانج.

نرخی ئێستای یاریزانەکە لە بازاڕی گواستنەوەی 35 ملیۆن یۆرۆیە و گرێبەستەکەی لە 2026 بەسەردەچێت، بەڵام سباستیان کیڵی بەڕێوبەری وەرزشی یانەکە جەختی لەوە کردووەتەوە، نایانەوێت یاریزانە هۆڵەندییەکەیان لەدەست بدەن.

بەڵام بەپێی زانیارییەکانی بیڵد، ئەگەر هەر یانەیەک ئۆفەرێکی 60 ملیۆن یۆرۆیی بخاتە سەر مێزەکەی سباستیان، ئەوا گفتوگۆکردن دەستپێدەکات و بە ئەگەرێکی زۆر دۆرتموند دەستبەرداری دەبێت.

هاوکات هێرشبەرە تەمەن 25 ساڵانییەکە تا ئێستا خۆی یەکلایی نەکردووەتەوە، چاواڕوان دەکات تا بزانێت لە کۆتایی وەرزەکە کێ دەبێت بە شوێنگرەوەی یۆرگن کڵۆپی راهێنەری لیڤەرپوول، ئەوکات بڕیاری کۆتایی خۆی دەدات.

مالن لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 33 یاری بەشداری 18 گۆڵی کردووە، 13 گۆڵی کردووە و 5 گۆڵیشی بۆ یانەکەی درووستکردووە.

دۆنیێڵ مالن، ئەستێرەی بۆڕووسیا دۆرتموند

بابەتی زیاتر

Back to top button