ئیسپانیاگرنگترین

کانسێلۆ بە هۆی کێشەیەکی ‘کەسی’ گەورە بەشداری لە یارییەکەی ئاتلێتیکۆ نەکرد

تاوەکو ئێستا وردەکارییەکان ئاشکرا نەکراون

یاریگا –

ئامادەنەبوونی جواو کانسێلۆ لە یاریی لووتکەی شەوی رابردووی نێوان بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ مەدرید، پرسیاری زۆری دروستکردووە.

لە درێژەی یارییەکانی گەڕی 29ی لالیگا، بارسا لە یاریگای واندا مێترۆپۆلیتانۆ بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام لە ئاتلێتی بردەوە.

خاڤی میگێل، رۆژنامەنووسی دیاری رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، گەشت نەکردنی کانسێلۆ لەگەڵ بارسێلۆنا بەهۆی کێشەیەکی کەسی گەورە بووە، چونکە یاریزانەکە پێکانی نییە.

لە دوای تەواوبوونی یارییەکەش، فێرمین لۆپێز، یاریزانی بارسێلۆنا بردنەوەکەی کردە دیاری بۆ کانسێلۆ و گوتی، ئەم بردنەوەیە دەکەمە دیاری بۆ کانسێلۆ، کە ئێستا لە ماڵەوە بە دۆخێکی زۆر قورس تێدەپەڕێت.

تاوەکو ئێستا هیچ وردەکارییەک لەبارەی کێشەی کانسێلۆ ئاشکرا نەبووە.

کانسێلۆ لەم وەرزەدا ئاستێکی بەرز لەگەڵ بارسێلۆنا پێشکەش دەکات و بارسا دەتوانێت لە کۆتایی ئەم وەرزە، گرێبەستەکەی بکاتە هەمیشەیی. رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ روونیکردووەتەوە، بەهای کانسێلۆ دەگاتە 20 ملیۆن یۆرۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button