راپۆرتی تایبەتکوردستانگرنگترینیاریگا

بەرهەمێکی نوێی تۆڕی وەرزشی یاریگا | درێسینگ رووم چیرۆکە شاراوەکانی ژووری جلگۆڕینی یاریزانان دەگێڕێتەوە

یاریگا –

لە بەرهەمێکی نوێی تۆڕی وەرزشی یاریگادا، سبەی دووشەممە یەکەم ئەڵقەی بەرنامەی درێسینگ رووم پێشکەش دەکرێت، کە بەرنامەیەکی هەفتانە دەبێت و چیرۆکە شاراوەکانی ژووری جلگۆڕینی یاریزان و یانەکانی کوردستان دەگێڕێتەوە.

بەرنامەی درێسینگ رووم شەوانی دووشەممە کاتژمێر 21:00 لە پلاتفۆڕمە جیاوازەکان پێشکەش دەکرێت، ئەم بەرنامەیە دەبێتە هەنگاوێکی دیکەی تۆڕی وەرزشی یاریگا بۆ زیاتر تیشک خستنە سەر وەرزشی کوردستان و عێراق، بۆیەکەمجار ئەستێرەکانی کوردستان و عێراق لە ژووری جلگۆڕینی یاریگاکانی کوردستانەوە چیرۆکە شاراوەکانی کاروانی وەرزشییان دەگێڕنەوە، باسی ئەو درێسانە دەکەن کە لە کاروانی وەرزشییان پۆشیویانە.

بەرنامەی درێسینگ رووم دەبێتە یەکەم بەرهەمی میدیای کوردی بەمشێوازە سەردەمیانە و جیاوازە چیرۆکی درێسەکانی یاریزان و ژووری جلگۆڕینی یاریگاکانی کوردستان بگێڕێتەوە، بۆتان عومەر، پێشکەشکاری بەرنامەکە دەبێت و هەفتانە چیرۆکە سەرنجڕاکێشەکانی درێسینگ روومەکانی کوردستان و عێراقتان بۆ دەگێڕێتەوە، شەوانی دووشەممە گفتوگۆ لەگەڵ ئەستێرەکانی کوردستان و عێراق دەکات و پرسیاری هەوادارانی وەرزشییان لێ دەکات.

بۆتان عومەر، پێشکەرشکاری بەرنامەی درێسینگ رووم
بۆتان عومەر، پێشکەرشکاری بەرنامەی درێسینگ رووم

بەرنامەی درێسینگ رووم دەبێتە بەرهەمێکی دیکەی تۆڕی وەرزسی یاریگا و دەچێتە پاڵ بەرنامەکانی من کێم، ئەستێرەی یاریگا، فان زۆن، یاریگا چاڵنج و بەیانیانی چامپیۆنزلیگ کە لە ماوەی رابردوو پێشکەشی فان و خوێنەر و بینەرانی تۆڕی وەرزشی یاریگا کراون.

Back to top button