عێراقگرنگترین

هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئاماده‌كارییه‌كانی ده‌ستپێكرد

14 یاریزان له‌ مه‌شقه‌كان ئاماده‌بوون

یاریگا –

هەڵبژاردەی عێراق به‌سه‌رپه‌رشتیی خیسۆس كاساس مەشق و راهێنانەکانی بۆ یارییه‌كانی پاڵاوتنی جامی جیهانی و جامی ئاسیا به‌رامبه‌ر فلیپین دەستپێکرد.

ئێوارەی رۆژی شەممە،هه‌ڵبژارده‌ی عێراق لە یاریگای مەشقەکانی شاری وەرزشی بەسرە، وەک ئامادەکارییەک بۆ دوو یاریی به‌رامبه‌ر هەڵبژاردەی فلیپین لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 و جامی ئاسیای 2027 مه‌شقه‌كانی ده‌ستپێكرد.

له‌ مەشقەکان (١٤) یاریزان ئامادەی بوون کە بریتی بوون لە: جەلال حەسەن، ئەحمەد باسیل، محه‌مه‌د سالح، ئەمیر عه‌ماری، حەسەن عەبدولکەریم، زەید یاسین، موهەندەد عەلی، عەبدولڕەزاق قاسم، زوڕغام ئیسماعیل، مستەفا سەعدون، عەلی جاسم، لوئه‌ی عانی، سەعد ناتق، مەناف یونس.

بڕیاره‌ ئێواره‌ی ئه‌مرۆ به‌شێك له‌ یاریزانەكانی دیكه‌ په‌یوه‌ندی به‌ كه‌مپی مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌كه‌ بكه‌ن، ئەوانیش بریتین له‌، مونتەزه‌ر ماجید، ئوسامە رەشید، رێبین سولاقه‌، ئەحمەد یاسین، هه‌ردوو یاریزانی جه‌وییه‌ ئەیمەن حسێن و ئیبراهیم بایش.

هه‌روه‌ها رۆژی دووشەممە هه‌ریه‌ك له‌، میرخاس دوسکی، یوسف ئه‌مین، سەفا هادی،  بەشار رسن، په‌یوه‌ندی به‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ ده‌كه‌ن و  رۆژی سێشەممەش، فرانس پوتروس، حسێن عەلی، زیدان ئیقبال ده‌گه‌نه‌ به‌سڕه‌.

هه‌ڵبژارده‌ی عێراق رۆژی 21ـی ئەم مانگە لە فیلیپین به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی فلیپین یاریی ده‌كات و دوای پێنج رۆژی دیکە لە بەسرە هەردوو هەڵبژاردە لە پاڵاوتنی ئاسیا بۆ مۆندیال بەیەک دەگەنه‌وه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button