ئیسپانیاگرنگترین

ئانچیلۆتی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید گەیشتە ریکۆردێکی نوێی مێژوویی

یاریگا –

کارلۆ ئانچیلۆتی ئیتاڵی، راهێنەری یانەی ریال مەدرید، دەستکەوتێکی مێژوویی بەدەست هێنا دوای ئەوەی بە ئەنجامی 4-2 لە ئۆساسۆنايان بردەوە.

بەگوێرەی پێگەی فەرمی یانەی ریال مەدرید، ئانچیلۆتی وەک راهێنەری مێرێنگى گەیشتە 200 سەرکەوتن، دوای ئەوەی لە ماوەی 5 وەرزدا 277 یاری ئەنجامداوە.

سەرکەوتنانەكانى ئانچێلۆتی بریتین له‌ 129 بردنه‌وه‌ لە خولی ئیسپانیا، 43 بردنه‌وه‌ له‌ چامپیۆنزلیگ،هه‌روه‌ها 18 بردنه‌وه‌ش لە جامی شا، له‌گه‌ڵ 4 سه‌ركه‌وتن لە جامی سوپەری ئیسپانیا، 4 بردنه‌وه‌ش لە جامی جیهانی یانەکان، 2 بردنه‌وه‌ لە جامی سوپەری ئەوروپا.

ئانچیلۆتی به‌ دووەم سەرکەوتووترین راهێنەر لە مێژووی ریاڵ مەدرید له‌ رووی بردنه‌وه‌ی یارییه‌كان داده‌نرێت، دوای میگێل مونۆز کە خاوەنی ریکۆردی یانه‌كه‌یه‌ به‌357 بردنەوە.

راهێنەرە ئیتاڵییەکە لێدوانی لەسەر ئەم دەستکەوتە مێژووییە داوە و لە كۆنگره‌ رۆژنامەوانییەکه‌ی دوای یارییەکە گوتی، شانازییەکی زۆر به‌م ده‌سته‌كه‌وته‌ ده‌كه‌م، زۆر دڵخۆشم به‌م رێژه‌ سه‌ركه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید به‌ده‌ستهم هێناوه‌.

بە پێکەنینەوە گوتیشی: ئەمە بەس نییە، با لە یاری داهاتوودا بگەینە 201 سه‌ركه‌وت

ئانچیلۆتی، 10 نازناوی لەگەڵ ریال مەدرید بەدەستهێناوە، کە بریتین لە:

2 نازناوی چامپیۆنزلیگ ، 2 نازناوی جامی جیهانی یانەکان، 2 نازناوی جامی سوپەری ئەوروپا ،له‌گه‌ڵ 1نازناوی خولی ئیسپانی ،هه‌روه‌ها 2 نازناوی جامی له‌گه‌ڵ یه‌ك نازناوی جامی سوپەری ئیسپانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button