فه‌ره‌نساگرنگترین

ئێنریکی ئێمباپێ لە ‘حیساباتەکانی’ دەردەهێنێت

یاریگا –

لویس ئێنریکی ئیسپانی، راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان، کیلیان ئێمباپێی ئەستێرەی تیپەکە و گۆڵکاری یانه‌كه‌ی بۆ یارییەکەی ئه‌مشه‌وی خولی فەرەنسا به‌رامبه‌ر مۆنپیلیە له‌ پێكهاته‌كه‌ی سه‌ره‌كی دوورخستەوە.

رۆژنامەی لۆ پاریس، پێکهاتنی چاوەڕوانکراوی سانجێرمانی بڵاوکردەوە، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە ئێنریکی خەریکە پشت بە سێ یاریزانی هێرشبەر دەبەستێت کە بریتین لە عوسمان دێمبلی و برادلی بارکۆلا و راندال کۆلۆ موانی.

لە هێڵی ناوەڕاستیشدا پێشبینی دەکرێت راهێنەری پاریس سانجێرمان پشت بە مانوێل ئۆگارتی و ڤیتینها و وارن زایر ئیمری ببەستێت و لە هێلی به‌رگریش هه‌ر چوار یاریزان، ئەشرەف حەکیمی و دانیلۆ پێرێرا و لوکاس پێرالدۆ و لوکاس هێرناندێز یاریی بكه‌ن.

هەروەها لویس ئێنریکی دەرفەت دەدات بە کیلۆر ناڤاسی گۆڵپارێزی کۆستاریکی له‌ شوێنی جیانلویجی دۆنارۆمای ئیتاڵی یاریی بكات

ئینریکی لە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی پێشووتر رایگەیاندبوو، پاریس سان جێرمان دەبێت رابێت بە یاریکرینه‌كردنی کیلیان ئێمباپێ، ئەمەش ئاماژەیەکی روونە بۆ رۆیشتنی ئەو یاریزانە لە کۆتایی گرێبەستەکەی لە 30ی حوزەیران.

بابەتی زیاتر

Back to top button