بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

حەکیمی پەیوەندی بە ریال مەدرید دەکات؟

حەکیمی بڕیاری کۆتایی نەداوە

یاریگا –

سەرەڕای زیادبوونی دەنگۆکانی جێهێشتنی پاریس سانجێرمان، ئەشڕەف حەکیمی داوای جێهێشتنی یانەکەی نەکردووە.

لە ماوەی رابردوودا، زۆر باس لە چوونە دەرەوەی حەکیمی لە پاریس سانجێرمان دەکرێت، تایبەت دوای گەڕانەوەی لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا. حەکیمی لە دوو مانگی رابردوودا، بەشداری تەنیا لە هەشت یاریدا کردووە.

یاریزانی نێودەوڵەتی مەغریبی تەنیا یەک پاسی یەکلاییکەرەوەی تۆمار کردووە، بەڵام سەرەڕای ئەمەش، بە یەکێک لە باشترین یاریزانانی شوێنەکەی دادەندرێت.

رۆژنامەی لۆ پاریزیان لە چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە یاریزانە مەغریبییەکە بڵاویکردووەتەوە؛ حەکیمی هیچ باسی جێهێشتنی سانجێرمانی نەکردووە و بابەتەکە تەنیا دەنگۆی رۆژنامەکانە.

لە راپۆرتی رۆژنامەکەدا هاتووە؛ پاریس گفتوگۆکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی حەکیمی دەستپێکردووە و گفتوگۆکان بە رێچکەیەکی دروستدا دەڕۆن. پاریس دەیەوێت گرێبەستی حەکیمی تاوەکو 2028 یان 2029 نوێبکاتەوە.

گرێبەستی ئێستای حەکیمی لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت، بۆیە یانە گەورەکانی ئەوروپا و ریال مەدرید لە سەرووی هەموویانەوە گرنگیان پێداوە.

پاریس لە هاوینی ساڵی 2021 بە بڕی 70 ملیۆن یۆرۆ حەکیمی لە ئینتەر میلان گواستەوە پاریس و پێشتر یاری بۆ ریال مەدرید کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button