ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

گواردیۆلا: كارێكمان كردووە هەرگیز پێشتر نەكراوە

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری ئیسپانی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی باس لە بردنەوەكەیان بەرامبەر نیوكاسڵ یونایتد دەكات.

شەوی رابردوو مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری نیوكاسڵی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانی یاری قۆناخی چارەكی كۆتایی جامی یەكێتی ئینگلتەرا.

بەو ئەنجامەش كوڕانی پێپ گواردیۆلا توانیان خۆیان بگەیەننە قۆناخی پێش كۆتایی جامی یەكێتی ئینگلتەرا.

لە دوای یارییەكە پێپ گواردیۆلا گوتی:

بەڕاستی هەستێكی خۆشە دوای بردنەوەی یارییەكان، ئێمە یاری دەكەین بۆ ئەوەی بگەینە كۆتاییەكان، هەروەها بۆ بردنەوەیان، پێشتر چوار یاری كۆتاییمان بردووەتەوە.

بۆ وەرزی شەشەم لەسەر یەك، ئێمە لە قۆناخی پێش كۆتایی جامی یەكێتی ئینگلتەرا داین، ئەمەش شتێكی باوەڕ پێنەكراوە ، پیرۆزبایی لە تیمەكە دەكەم، پێشتر هیچ كەس ئەو كارەی نەكردووە.

بەڕاستی یارییەكی زۆرباشمان كرد، كۆڤاسیچ، بێرناردۆ و رۆدری تۆپەكەیان بە باشی لای خۆیان دەهێشتەوە، بەڕاستی یارییەكی زۆر باش بوو.

بە كۆكردنەوەی 63 خاڵ مانچێستەر سیتی لە ریزبەندی سێیەمی پرێمەرلیگ دێت و بە جیاوازی خاڵێك لە دوای ئارسیناڵی پێشەنگەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button