ئینگلتەرا

پۆچەتینهۆ هۆکاری دوورخستنەوەی تیاگۆ سیلڤا ئاشکرادەکات

تیاگۆ سیلڤا ماوەی مانگێکە یاری بۆ چێڵسی ئەنجام نەداوە و پۆچەتینهۆش رەتیدەکاتەوە بەهۆی پێکانەوە بێت.

سیلڤا وەرزی رابردوو ئاستێکی بەرزی لەگەڵ بلوز نیشاندا، لەم وەرزەشدا بە بەهێزی دەستی پێکرد بەڵام لە یاری بەرامبەر کریستال پاڵاس لە مانگی رابردوودا گۆڕانکاری پێککرا و لەوکاتەوە نەبینراوەتەوە.

پۆچەتینهۆ ئەمڕۆ وەڵامی رۆژنامەنووسانی دایەوە سەبارەت بە هۆکارەکەی و وتی ” یاریکردن لای من پەیوەندی بە ناوبانگ و ئەزموون و تەمەنەوە نیە. بۆ من ئەوە زۆر روونە، کاتێک یاری دەکەیت کە شایستەی ئەوەبیت. هەرچەندە تیاگۆ باش مەشق دەکات بەڵام دەبێت چاوەڕێی دەرفەتی خۆی بکات”.

سیلڤا تەمەنی گەیشتووەتە 39 ساڵ و هاوینی ئەمساڵیش گرێبەستەکەی بەسەر دەچێت. تا ئێستا دەنگۆی نوێکردنەوەی لە ئارادا نیە و بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەو یانەیە جێدەهێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button