ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لیڤەرپوول ئەستێرەیەکی بایرن میونشنی دەوێت

بڕی 100 ملیۆن پاوەندی بۆ ئامادە دەکرێت

یاریگا –

لیڤەرپوول ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی جەمال موسیالا، یاریزانی بایرن میونشن دەکات.

پێگەی فووتبۆڵ ئینسایدەر بڵاویکردووەتەوە، لیڤەرپوول و مانچێستەر سیتی لە نزیکەوە چاودێری دۆخی موسیالا لەگەڵ میونشن دەکەن.

ئەستێرەی 21 ساڵان یەکێکە لە یاریزانە سەرەکییەکانی تۆماس توخێل و هیچ نیازێک بۆ دەستبەرداربوون لە تواناکانی نییە.

هێشتا دوو ساڵ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستی موسیالا لەگەڵ میونشن ماوە، بەهای ئێستای لە بازاڕی گواستنەوەکان دەگاتە 100 ملیۆن پاوەند.

چوارشەممەی رابردوو، مایکڵ ئێدواردس وەک بەڕێوەبەری نوێی جێبەجێکاری لیڤەرپوول دەستنیشانکرا و لە مانگی یۆلیۆ/حوزەیرانی داهاتوو، ئەرکەکە دەگرێتە ئەستۆ.

پێگەی فووتبۆڵ ئینسایدەر لە زاری چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە ئێدواردس بڵاویکردووەتەوە، موسیالا یەکێکە لە ئامانجەکانی ئێدواردس و هەوڵی گواستنەوەی دەدات.

موسیالا لەم وەرزەدا 10 گۆڵ و شەش ئەسیستی لە تەواوی پاڵەوانیەتییەکان هەیە.

جەمال بەرهەمی ئەکادیمیای چێڵسییە و لە ساڵی 2019 پەیوەندی بە میونشن کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button