ئینگلتەراگرنگترین

یاریزانانی لیڤەرپوول شوێنگره‌وه‌ی کلۆپ دیار ده‌كه‌ن

یاریگا –

ئەو راهێنەرەی کە یاریزانانی لیڤەرپوول دەیانەوێت هه‌ڵیبژێرین، یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی كلۆپه‌.

دوای ئه‌وه‌ی كلۆپ رۆیشتنی له‌ كۆتایی وه‌رز له‌ یانه‌ی لیڤه‌رپوول راگه‌یاند، میدیاکان ناوی به‌ربژێره‌كانیان بۆ شوێنگره‌وه‌ی بڵاوکردەوە، زۆربه‌یان ئاماژه‌یان به‌ هاتنی خابی ئالۆنسۆ ده‌كرد.

له‌ دوایین پێشهات رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، یاریزانانی لیڤەرپوول ده‌یانه‌وێت پیپ لیندەرز، یاریدەدەری کلۆپ بۆ ئەم ئه‌ركه‌ دەستنیشان بکە،كه‌ بۆ ماوه‌ی هه‌شت وه‌رزه‌ یاریده‌ده‌ریه‌تی له‌ یانه‌ی لیڤه‌رپوول.

رۆژنامەکە ئاماژه‌ی به‌ قسه‌كانی دین ساوندەرز، یاریزانی پێشووی لیڤەرپوولیش كردووه‌، ده‌ڵێت: منیش ئەوەم بیستووە، لا‌نی کەم ئاگاداری نهێنییەکانی یانه‌كه‌م.

ساوندێرز گوتیشی، ئەمە بڕیارێکی قورسە، لیڤه‌رپوول یانەیەکی زۆر گەورەیە، ده‌بێت به‌وردی بڕیار بدرێت.

یانە ئینگلیزییەکە هێشتا شوێنگره‌وه‌ی كلۆپی یەکلایی نەکردووەتەوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت بەر لە کۆتایی ئەم وەرزە ناوی راهێنه‌ری نوێ ئاشکرا بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button